سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى برنج خۆراكى سه‌ره‌كییه له زۆرێك له ده‌وڵه‌تانى جیهاندا به‌تایبه‌تى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئاسیا و وڵاته هه‌ژاره‌كان به‌گشتى، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك هه‌وادارانى ئه‌و خۆراكه تووشى شۆك ده‌كات و ده‌ریخستوه زۆر خواردنى مه‌ترسى مردن زیاتر ده‌كات.
رۆژنامه‌ى “ده‌یلى مه‌یڵ”ى به‌ریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ‌دا زانایانى به‌ریتانى بۆیان ده‌ركه‌وتوه زۆر خواردنى برنج مه‌ترسى مردن به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى بونى رێژه‌یه‌كى كه‌م له زه‌رنیخى سروشتى.
ئه‌وه‌ش هاتوه، 25%ى به‌كارهێنه‌رانى برنج له به‌ریتانیا مه‌ترسى گه‌وره‌یان له‌سه‌ره، كه ئه‌ویش مردنه به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان، چونكه ئه‌و ماده كیمیاییه به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى له برنجدا هه‌یه په‌یوه‌ندى به زۆرێك له نه‌خۆشیه‌كانه‌وه هه‌یه وه‌ك شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانى جگه‌ر و زۆرجار حاڵه‌تى مه‌ترسیدار دروستده‌كات، كه له‌وانه‌یه ببێته‌هۆى گیانله‌ده‌ستدان.
به‌پێى راپۆرته پزیشكییه‌كان، له‌سه‌رئاستى جیهان زه‌رنیخ ساڵانه هۆكارى مردنى پێشوه‌ختى 50 هه‌زار كه‌سه، زانایانیش ئامۆژگارى خه‌ڵك ده‌كه‌ن ئه‌و برنجانه بخۆن كه بڕێكى زۆر كه‌م زه‌رنیخیان تێدایه وه‌ك برنجى جۆرى به‌سمه‌تى، كه بژارده‌یه‌كى ته‌ندروسته، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى به‌كارهێنانى چه‌ندین جۆرى تر خۆراك بۆ راگرتنى باڵانسى خۆراكیى.