دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رونكردنه‌وه له‌سه‌ر دامه‌زراندن و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك ده‌دات، كه له به‌شێك له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا و به گه‌نده‌ڵی و نایاساییبوون وه‌سفكرا، دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت، كاره‌كان به یاسایی كراون.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران :
له چه‌ند سایتێكدا هه‌ندێك نووسراوی حكومه‌ت بڵاوكراونه‌ته‌وه كه تایبه‌تن به دامه‌زراندن و پله به‌رزكردنه‌وه كه گوایا نایاسایین و گه‌نده‌ڵییان تێدا كراوه!. به‌داخه‌وه دیاره ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه هیچ ئاگادارییه‌كیان له باره‌ی یاسا و دامه‌زراندنی حكومییه‌وه نییه ئه‌گینا نه‌ده‌كه‌وتنه ناو ئه‌و هه‌ڵه زه‌قه‌وه. ئێمه له كاتێكدا سه‌رله‌به‌ری ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه ، به پێویستیشی ده‌زانین ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه :
یه‌كه‌م : ئه‌و نووسراوانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه هه‌موویان یاسایین و هیچ سه‌رپێچییه‌كی یاساییان تێدا نییه .
دووه‌م: به پێی په‌یڕه‌وی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، به پێی پێویست بۆیان هه‌یه چه‌ند ڕاوێژكارێك دابمه‌زرێنن بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانیان .
سێیه‌م : پۆستی ئه‌و بریكاری وه‌زیرانه‌ی ناویان هاتووه ، له یاسای وه‌زاره‌ته‌كان و یاساكانی دیكه‌دا بوونیان هه‌یه و به‌تاڵ ( شاغر ) بوون ، بۆیه پێویست بوو پڕ بكرێنه‌وه.
چواره‌م : له‌م كابینه‌یه‌دا ، دامه‌زراندن له‌و پۆسته باڵایانه‌دا، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه و له كه‌مترین ئاستدایه و ته‌نیا له كاتی پێویستیدا فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێت.
پێنجه‌م: كابینه‌ی نۆیه‌م له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی، سه‌رقاڵی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تی فه‌رمانبه‌ری پله‌باڵای ( معوم)ه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونی چاكسازییه كارگێڕی و داراییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مه به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پله باڵاكان له میلاكی گشتیدا.
هیوادارین ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن پیشه‌ییانه مامه‌ڵه بكه‌ن و له پێناو مه‌به‌ستی تایبه‌تیدا، چه‌واشه‌كاریی نه‌كه‌ن.
دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
10-8-2020