ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات، موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران به لێبڕینه‌وه دابه‌شبكرێت، یان بێ لێبڕین.
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له رێگای ئۆنلاینه‌وه كۆببێته‌وه و پرسی شێوازی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌ران تاووتوێده‌كات، به‌تایبه‌ت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات بۆ ئه‌م مانگه‌ش لێبڕینی موچه به‌رده‌وام بێت، یان نا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تائێستا به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چو.
دیاریش نییه حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێ، یان نا، هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كیش له به‌غداوه نه‌هاتووه، به‌وپێیه‌ی تا ئێستا هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كان و به‌شه بودجه رێكنه‌كه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی دارایی له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم 50%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، كه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگێك پێویسته.