به‌هۆى ده‌ستدرێژیه‌كانه‌وه بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوو فراكسۆنى نه‌سڕ و موسته‌قبه‌ل داوا ده‌كه‌ن له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا له‌سه‌ر توركیا تۆمار بكرێت، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانیش هه‌ڵوێستى حكومه‌ت به شه‌رمنانه ناوده‌بات.
فراكسیۆنى “نه‌سڕ” له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندى ئیدانه‌ى ده‌ستدرێژیه‌كانى توركیا بۆسه‌ر هێزه‌كانى عیراق ده‌كات، كه بوه‌ته‌هۆى كوشتنى ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى و داوا له حكومه‌تى عیراقیش ده‌كات له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته تۆماربكات و له رێگه‌كانى وه‌ڵامدانه‌وه بكۆڵێته‌وه بكات.
لاى خۆیشیه‌وه فراكسیۆنى “موسته‌قبه‌ل” به توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیا له ناوچه‌ى سیده‌كانى سه‌ربه پارێزگاى هه‌ولێر كردوه و داوا له حكومه‌ت ده‌كات رێوشوێنى توند دژى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه بگرێته‌به‌ر، كه هیچ بیانویه‌كیان نییه و سكاڵاى یاسایى نێوده‌وڵه‌تى دژى ئه‌و وڵاته تۆماربكات، چاویش به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵیدا بخشێنرێته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه دانا محه‌مه‌د جه‌زا ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هه‌ڵوێستى حكومه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانى توركیا شه‌رمنانه‌یه و داواش له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات دۆسێی په‌لاماره‌كانی توركیا بخاته به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا.