
عوسمان كانی كورده‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مان كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێره‌وه لێیدراوه و پاسه‌وانه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی-یش ده‌ستگیركراون.
بڕیاربو ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی له مزگه‌وتی سه‌وافی شاری هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن بۆ داواكردنی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان بۆ وتاری نوێژی هه‌ینی، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگه به ئه‌نجامدانی ئه‌و گردبونه‌وه‌یه نه‌درا، دواتر ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان یاداشتێكیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم خوێنده‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه عوسمان كانی كورده‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مان كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و موسڵمانان مزگه‌وته‌كان داخران، ئێستا مزگه‌وته‌كان بۆ نوێژه‌كان كراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری نوێژخوێنان داوا ده‌كه‌ن مزگه‌وت بۆ وتاری رۆژانی هه‌ینی-یش بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر گردبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و پارێزگار بكه‌ن بڕیاری كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان بۆ نوێژی هه‌ینی بده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینیانه به‌هۆی فشاری خه‌ڵك هاتن بۆ مزگه‌وتی سه‌واف بۆ ئه‌وه‌ی گردبونه‌وه‌یه‌كی هێمنانه ئه‌نجام بده‌ن، كه هیچ كامیان نه‌ك چه‌ك گۆچانیشیان پێ نیه، هێزێكی زۆری ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ریان.
ده‌شڵێت “تائێستا پاسه‌وانه‌كه‌م ده‌ستگیركراوه و زۆریشیان له من دا، خه‌ڵكی به هه‌ڵوێستی شاری هه‌ولێر منیان ده‌رباز كرد، ئه‌گه‌رنا ئێستا منیش وه‌ك پاسه‌وانه‌كه‌م شوێنم بزر ده‌بو”.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی “به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، كه داوای موچه ده‌كه‌ی هه‌ر توڕه‌یه و داوای خوا ده‌كه‌ی هه‌ر توڕه‌یه، لێره‌وه داوا ده‌كه‌م له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مو ئه‌وانه‌ی خۆیان به خه‌مخۆر و به‌رپرس ده‌زانن، ئه‌و مامۆستا ئاینیانه و پاسه‌وانه‌كه‌ی من كه ده‌ستگیركراون، ئازادبكرێن”.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، سكاڵا له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر تۆمار ده‌كات.