یه‌كێتیى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى “فیفا” و یه‌كێتیى تۆپى پێى ئاسیا ئاشكرایانكرد، ، به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ، یارییه‌كانى پاڵاوتنى جامى جیهانى 2022 و جامى ئاسیاى 2023 بۆ ساڵى داهاتو دواخراون.
بڕیاربوو مانگى 10ى ئه‌مساڵ گه‌ڕی دووه‌مى یارییه‌كانى پاڵاوتنى جامى جیهانى 2022ى قه‌ته‌ر ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى تۆپى پێى ئاسیا رایانگه‌یاندوه، به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه پاڵاوتنه‌كان بۆ ساڵى داهاتو دواده‌خرێن.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌هه‌مان هۆكار پاڵاوتنى جامى ئاسیاى 2023، كه بڕیاره له چین ئه‌نجامبدرێت، دواده‌خرێت، له‌دواییدا ورده‌كارى كاته نوێیه‌كان و زانیاریه‌كان سه‌باره‌ت به پاڵاوتنى هه‌ردوو جامه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه له‌به‌ر پاراستنى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى گشتى و سه‌رجه‌م به‌شداربوانه، هه‌ردوو یه‌كێتییه‌كه‌ش كارى به‌رده‌وام ده‌كه‌ن بۆ چاودێریكردنى بارودۆخه‌كه و دیاریكردنى خشته‌ى نوێى پاڵاوتنه‌كان.