شوان گەردی
پاشا ڕووته‌كه‌ی كوردستان … و قه‌ڵه‌می قهحپهزادهكان …
سڵاوی جومعه‌تان لێ بی ….
با به‌و سه‌ربرده‌یه ده‌ست به بابه‌ته‌كه‌مان بكه‌ین ….
له بابه‌تی خوێندنه‌وه‌ی كوردی ، له سه‌ره‌تای شێسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ، وه‌ك مامۆستای گه‌وره‌مان ، مامۆستا حه‌مه‌غه‌ریب Mamosta Hamagharib لۆمی باس كرد ، ده‌رێ بابه‌ته‌كه ناوی ( به‌رگه نوێیه‌كه‌ی پاشا ) بوو ، وه‌كی ده‌گێڕته‌وه ده‌رێ ، پاشا داوای به‌رگێكی شاهانه‌ی بێ هاوتای له ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌كا …
وه‌ك له وه‌صفی جله‌كه‌یدا باسی ده‌كا ئه‌وه‌یه كه نه دیترابی و نه بیسترا بی و نه زاندرا بی ، له‌و بابه‌ته جله‌ی كه داوای ده‌كا ….
ده‌ست و پێوهندهكانیشی هه‌رده‌ستن هه‌رچی جۆره‌ی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی هه‌یه گاسیان ده‌كه‌ن و وه‌صف و مواصه‌فاتی ئه‌و جله‌كه‌یان پێ ده‌رێن كه پاشا داوای كردییه ….
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگه پێویستی ڕایه‌ڵه‌ی هه‌نده باریك بوو ، لۆیه له ڕووی كردارییه‌وه نه‌ده‌كرا به ته‌قه‌نیاتی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و ده‌زووه باریكه ئاماده‌بكرێ كه پاشا له وه‌صفی جل و به‌رگه‌كه‌ی داوای كردبوو ….
له به‌رامبه‌ریشدا … ترس و قۆتین له پاشای بێ عه‌قر و دڕنده وای كردبوو نه‌ده‌وێران برێن بابه شتی وه‌ها موسته‌حیله دروست بكرێ … ناچار … ئیدی ته‌ون و ئه‌سبابی ڕستن دامه‌زرا و جۆره‌كانی سنگیان ده‌ستدایێ … كووت كووت كووت … هه‌ر له هه‌وای … به حیساب دهزووهكی دهڕسن و ده‌یكه‌نه قوماش هه‌نده هورده به چاوان نابیندرێ ….
ده‌ست و پێوه‌نده ماستاوچی و كاسه‌لێس و بێ غیرهتهكانیش ده‌هاتنه دیار جۆره‌ی كه به حیساب وا ئیشێ ده‌كا …. سه‌ری سه‌رسووڕمانیان لۆ باده‌دا و ده‌یانگۆت ئه‌ڵڵا ئه‌ڵڵا ئه‌وه‌یه كارامه‌یی ، ئه‌وه‌یه ئیشی وه‌ستای لێزان … هیچیش نه‌بوو .. جۆره هه‌ر له هه‌وای سنگی ده‌كوتا …
ئیدی ڕۆژی ته‌واو بوونی واده‌ی ئاماده كردنی به‌رگی شاهانه هات ، جۆره به حیساب به‌رگی شاهی له‌سه‌ر ده‌ستی دانایه بردییه پێش پاشای و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی به حیساب جله‌كه‌یان هه‌رگرت و جله كۆنه‌كانی پاشایان لهبهردانا و خه‌ریك بوون جلی نوێی له‌به‌ر كه‌ن ، كه ئه‌ساسه‌ن هیچ نه‌بوو … یه‌كه‌ك ده‌ستی برند ده‌كرد به حیساب ، یه‌كه‌ك به حیساب قۆری كراسه‌كه‌ی له پیلی پاشای ههردهكێشی ، یه‌كه‌ك كشتهك و مشتهكی ده‌كرد هه‌تا لۆچه‌كانی كراسه‌كه‌ی چاك بكا ، هه‌موویشی هه‌ر له هه‌وای بوو … یه‌كه‌ك شهروارهكهی له پێی پاشای ده‌كرد … به حیساب پاشا شه‌رواری نوێی له‌به‌ر كرایه و نه‌ده‌زانی گه‌ر و گوونی هه‌وا لێی ده‌دا و له‌و گۆڕه‌یه …
پاش ئه‌وه‌ی جله نوێیه‌كه‌یان له‌به‌ر پاشای كرد ، هه‌موو ده‌ست و پێوه‌نده‌كان چه‌ند شهقاوهك لێی كشانه‌وه ، ئه‌وجا پێداههردان ده‌ستی پێ كرد ، ما شا‌ء الله له‌و جل و به‌رگه بێ هاوتایه ، ما شا‌ء الله له‌و ڕه‌نگه جوانه‌ی ، ما شا‌ء الله له‌و دوورینه شووشه‌ییه‌ی ، ما شا‌ء الله چه‌ند لێی دێ لێ ، ما شا‌ء الله ده سار جاحێری كردیته‌وه …. ئیدی به خۆتان ده‌زانن ماستاوی خه‌ست و پڕ له قه‌زوانی كه‌سكی قهحپهزادهكان كووه وه‌كی به یهكهكیدا ههردهدهن ….
ئه‌وه‌ی هه‌موویان ده‌یان و لێی درنیا بوون ئه‌وه بوو كه پاشا ڕووته ، گه‌ر و گوونی له‌و گۆڕه‌یه ، هیچی له‌به‌ر نییه ، به‌ران له‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ترس و ماستاوچێتی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و ڕیایی و خۆڕه‌پێش كردنی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسان به قسه‌كانیان مه‌ست ده‌بن ، وای له پاشا كردبوو كه كابرایه‌كی پۆشته‌یه و جل و به‌رگه‌كانی بێ هاوتایه ، نمونه‌ی نییه …. لۆیه پاشا ڕووته هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و قسانه به ڕووتییه‌وه وه‌ك كابرایه‌كی پۆشته قسه‌ی لۆ ده‌كردن ….
ئێمه‌ش پاشامان ڕووته ، حكومه‌ته‌كه‌ی گهروگونی تهكهتهكی تی ، گرمتی قوونی له‌و گۆڕه‌یه ، به‌ران كاوێژكار و ماستاوچی و قه‌ڵه‌می قهحپهزادهكانی وایان له حكومه‌تی كوردی كردییه كه نه‌ك پۆشته و په‌رداخه به‌ڵكو په‌نجا ساڵ له پێشه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ترین ، ئه‌وروپا ده‌یه‌وێ سوود له ئه‌زموونی مه وه‌رگری ، هه‌رێم عه‌یبی نییه ، ئاسایش به‌رقه‌راره ، ته‌ندروستی له ترۆپكی خزمه‌تگوزارییه ، په‌روه‌رده‌مان یابان و سوید و دانیماركی شه‌رمه‌زار كردییه ، سوپامان حلفی ناتۆی تۆقاندییه ، شه‌قام و جاده و رێگه و بانمان وه‌زاره‌تی بلدیاتی المانیا و فه‌ره‌نسا و هۆلندای شه‌رمه‌زار كردییه …. وایان له پاشا رووته‌ی گه‌یاندییه كه خێر و بێر هه‌نده زۆره ، وا یارمه‌تی بههصره و لوبنان و ووڵاتانی هه‌ژار ده‌ده‌ین …
پاشا ڕووته‌ش باوه‌ڕی كردییه كه پۆشته‌یه ، باوه‌ڕی كردییه كه هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی خۆكوشتن و ته‌لاق په‌یوه‌ندی به رهخائی ئابوورییه‌وه هه‌یه ، خه‌ڵك هێنده ئاسووده‌یه ، هه‌موو هیوا و ئاواته‌كانی هاتۆته دی و هیچ شتێك نه‌ماوه بۆی بژی بۆیه خۆیان ده‌كوژن …..
ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی ڕاپۆرتی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پردی نێوان میلله‌ت و پاشاڕووتهیه ، ده‌ره‌نجامی راپۆرت و چاوپێكه‌وتنه‌كانی قه‌ڵه‌مداره قهحپهزادهكانن كه دۆزخه‌ی ژیانی خه‌ڵك وه‌ك جه‌ناتی نه‌عیم لۆ پاشا ڕووته نقل ده‌كه‌ن ….
پاشا ڕووته …
باش گێ بگره … من باسی باپیرت ناكه‌م ، چونكه بارودۆخی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه به هی ئێستا مقاره‌نه ناكرێ ، با واز له باپیرت بینین ….
باشه ئه‌تو نابی ئیستفاده له غهرهتهكانی باب و ئامۆزایهكهت بكه‌ی ؟؟؟ یه‌عنی نازانی له‌و سه‌رده‌مه‌ی وان چ ده‌گوزه‌را ؟؟؟ نازانی ئه‌و ماركاولییهی ئێستامان هۆكاره‌كانی به راده‌یه‌كی گه‌وره ده‌ست و پێوه‌ند و كاوێژكارهكانیان بوون ؟؟؟ باشه ناكرێ سوود له غهڵهطهكانی وان وه‌رگری ؟؟؟
هه‌تا كه‌ینێ له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته سه‌قه‌ت و غه‌ره‌ت و بێ مانایه‌ی ئه‌وان ده‌ڕۆی ؟؟؟
به كورتی و به كوردی پێت ده‌رێم …. ئه‌تو ڕووتی … هیچت له‌به‌ر نییه …. به قسه‌ی ده‌وور و به‌رت و حیزبه مهصلهحچییهكانی چاردهورهت مه‌كه … كاكه ڕووتی ڕووت ….
بیر بكه‌وه … پلانێك دابنێ … پشت به خه‌ڵكی باش ببه‌سته … ئه‌و حهقپهزادانهی چاردهوهرت ده‌ربكه …. كوره حه‌یامان چووه و حه‌یات چووه … موراجهعهكی خۆت بكه …. تو خوا لۆ تو و حكومه‌ته‌كه‌ت مردن باشتر نییه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمت داوا بكه‌ن مووچه‌یان بچیته‌وه سه‌ر حكومه‌تی مه‌ركه‌زی … ؟؟؟؟
ئه‌منیش یهكهكم له‌وانه‌ی ئه‌و فۆرمه‌م پڕ كردیته‌وه كه داوای ئه‌وه‌م كردییه مووچه بچیته‌وه سه‌ر حكومه‌تی مه‌ركه‌زی هااااا ….
چونكه باوه‌ڕم پێت نییه … متمانه‌م به وهعدهكانت نییه …. هیوا به به‌رنامه‌كانت نییه …. و قه‌ناعه‌تیشم نییه ئه‌تو یه‌ك دنك له خه‌می ئێستا و ئایندهی مندا بی …
ئه‌وجا ئه‌وڕۆ باشتره له سبه‌ی …. ئه‌تو ڕووتی … تهكهتهكهی دێ … خۆت یه‌كلایی بكه‌وه ….
ئه‌وها بڕوا … ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه رۆژێك له ڕۆژان به ( دولة داخل دولة ) وه‌صف ده‌كراین … ده‌بێته ئه‌مانه عامهكهی جاران و ئه‌وه‌نده حه‌یا و نامووسهی ماشه ئه‌ویش نامینێ ….
له‌وه‌ش زیاتر نانووسرێ ده‌نا ده‌منووسی ….