شاخه‌وان به‌كر به‌رێوه‌به‌ری گومرگی باشماخ دوپاتیده‌كاته‌وه، له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كی سنوری مانگانه به‌هۆی قاچاخچێتییه‌وه 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و به‌رپرسانی باڵای پارتی و یه‌كێتییان له‌پشته‌وه‌یه.
شاخه‌وان به‌كر، كه سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، به میدیای فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، “كێشه‌ی گه‌وره له ده‌روازه سنورییه‌كان هه‌یه، كه قاچاخچێتیی رێكخراوه، ده‌روازه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانیش گیریان خواردوه به ده‌ستیانه‌وه و ناتوانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، چونكه كه‌سانی باڵاده‌ستی له‌پشته و ناتوانرێت هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی باشماخ ئاشكراشیكردووه، هه‌موو باره‌كان له خه‌تی گومرگه‌وه نایه‌ن، به‌شێكیان له رێگه‌ی هێزی تایبه‌تی ئه‌منییه‌وه ده‌هێنرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێكارێكیان له‌گه‌ڵدا بگیرێته به‌ر، واته نه گومرگ نه پشكنین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی باشماخ زۆر به ڕاشكاوی ده‌ڵێت، “هیچ كه‌س بۆی نییه سه‌یری ئه‌و شتانه بكات، كه به قاچاخ ده‌هێنرێن، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و شتومه‌كانه ده‌هێنرێن، كه هێنانیان قه‌ده‌غه‌یه، وه‌ك هێلكه، یان ئه‌وانه‌ی گومرگیان زۆره، وه‌ك جگه‌ره”.
به مه‌زه‌نده‌ی شاخه‌وان به‌كر، به‌هۆی ئه‌و جۆره قاچاخچێتییه‌وه، مانگانه له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ك 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، ده‌شڵێت “به‌شێكی زۆر له به‌رپرسه‌كانی پارتی و یه‌كێتی خۆیان خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ن كه قاچاخچێتی ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌كرێت به پشتیوانی هێزی ئه‌منی ده‌كرێت، كه هێزی چه‌كداری حزبه‌كانه و ره‌نگه هی حكومه‌تیش بێت”.