
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی عیراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، پشكنینی (PCR)ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌موو گه‌شتیارێك ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی، كه له عیراقدا كارده‌كه‌ن، پابه‌ندكراون به‌وه‌ی ئاگاداری گه‌شتیاره‌كانیان بكه‌ن 48 كاتژمێر به‌ر له واده‌ی گه‌شته‌كه‌یان، پشكنینی (PCR) تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامبده‌ن.
بڕیاره‌كه راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانییه و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی عیراق له‌پێناو پاراستنی گیانی گه‌شتیاران جێبه‌جێیده‌كات.
تائێستا 164 هه‌زار و 277 كه‌س له عیراقدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج هه‌زار و 641 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌ڵام 117 هه‌زار و 208ی توشبوان چاكبونه‌ته‌وه.