به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌یه‌كى فه‌ره‌نسى، لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى به جدى بیر له جێهێشتنى یانه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه.
شه‌وى هه‌ینى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپادا روبه‌ڕوى كاره‌ساتێكی گه‌وره بوه‌وه و به ئه‌نجامى 8 گۆڵ به‌رانبه‌ر 2 گۆڵ به‌یانه‌ى بایرن میونشنى ئه‌ڵمانى دۆڕا، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌ناوخۆى یانه‌كه و له‌سه‌رئاستى جیهانى وه‌رزشییش لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
لاى خۆیه‌وه گۆڤارى “فرانس فوتبۆڵ”ى فه‌ره‌نسى بڵاویكردوه‌ته‌وه، میسى كه ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له ئیداره‌ى یانه‌كه‌ى كردووه جێیاندههێڵێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و دۆڕاندنه قورسه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها جهختلهوهكراوهتهوه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارى ریشه‌یى له به‌رشه‌لۆنه‌دا نه‌كرێت، ئه‌وا میسى چیتر نامێنێته‌وه، گۆڕانكارییه‌كانیش هه‌ر له راهێنه‌ره‌وه تا ئیداره‌ى وه‌رزشیى یانه‌كه ده‌بێت.
گۆڤاره‌كه ئاشكراشیكردوه، به‌پێى لێدوانى كه‌سه نزیكه‌كانى ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه، میسى له هاوینى ئه‌مساڵدا به جدى بیر له رۆیشتن ده‌كاته‌وه.