مه‌شعان جبوری ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت “به‌هۆی په‌راوێزخستن و زوڵمه‌وه پێكهاته‌ی سوننه به خراپترین قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، كه له‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقی دروستبوه، ره‌وشی وای به‌خۆیه‌وه‌نه‌بینیوه”.
مه‌شعان جبوری له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى له‌وه‌كردوه، سوننه به خراپترین قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و په‌راوێزخستن و زوڵمه‌ى چینه سیاسییه تێی كه‌وتوه، كه سه‌ربه كۆمارى ئیسلامى ئێرانن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوو ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، هه‌ندێك په‌رله‌مانتار هه‌وڵى گۆڕینى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن، كه به‌هۆى گوشاری خۆپیشانده‌رانه‌وه تێپه‌ڕێنرا، پێشى وایه هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2018 خراپترین هه‌ڵبژاردن بوه له عیراقدا ئه‌نجامدرابێت.