
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی له 74ه‌مین ساڵیادی حزبه‌كه‌یاندا بڵاوكرده‌وه و داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات به گیانی برایه‌تی و به‌رپرسیارانه‌وه به یه‌كه‌وه كاربكه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامی مه‌سعود بارزانی-یه
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی 16ـی ئاب و یادی حه‌فتا و چواره‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگران و كه‌وادیری پارتی و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م. دامه‌زراندنی پارتی وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بوو له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان و بووه قوتابخانه‌یه‌كی نیشتیمانی بۆ خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌رانی كورد. ئامانجی دامه‌زراندنی پارتی زیندووهێشتنه‌وه‌ی گیانی خه‌باتی سیاسیی گه‌لی كورد و به‌هێزكردنه‌وه‌ی بڕوابه‌خۆبوونی تاكی كورد بوو له سه‌رده‌مێكی سه‌خت و دژوار‌دا. پارتی هه‌میشه له گشت قۆناغه‌كاندا ئامرازێك بووه بۆ به‌رگریكردن له مافه ڕه‌وا كانی گه‌لی كوردستان و لایه‌نی سه‌ره‌كیی داكۆكیكاری ئه‌و مافانه بووه و ئه‌وه‌یشی به كرده‌وه سه‌لماندووه. بۆیه پارتی هه‌رده‌م جێگه‌ی ئومێدی گه‌لی كوردستان بووه و له هه‌مانكاتیشدا هه‌میشه پارتی بووه‌ته نیشانه و ئامانجی پیلانی ناحه‌زان و نه‌یارانی گه‌لی كوردستان..
ئه‌مساڵ یادی شازده‌ی ئاب له كاتێكدا ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌له‌كه‌مان له به‌رده‌م ته‌حه‌ددیات و كۆسپی گه‌وره دایه. ئێستا كوردستان له‌گه‌ڵ گرفتی ئابووری و ته‌ندروستی و پیلانی جۆراوجۆری ناحه‌زاندا ده‌ستوپه‌نجه نه‌رم ده‌كات. هه‌ر ئه‌وه‌یشه وا ده‌كات ئه‌ركی پارتی و سه‌ركردایه‌تی و كه‌وادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی له هه‌موو كاتێك قورس‌تر بێت. له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه دژواره‌دا پێویسته كاربه‌رده‌ست و كه‌وادیری پارتی له ناو جه‌ماوه‌ر و له ئاستی چاوه‌ڕوانیی جه‌ماوه‌ردا بن و ببنه هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كانی خه‌ڵك. پێویست ده‌كات هه‌موو پارتییه‌ك ئه‌وه له یاد نه‌كات كه به‌رپرسیارێتیی سه‌ره‌كیی پاراستن و پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر شانی ئه‌وه و ده‌بێ له‌پێناو كوردستانێكی به‌هێزدا خۆی له هه‌موو كه‌سێك زیاتر ماندوو بكات.
له‌و یاده‌دا جه‌خت له په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌لایه‌نی و ئاشتیخوازیی ناو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وه یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی پارتی كه پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته ئایینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان و ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستانیان بپارێزێت. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش، پارتی به درێژایی ته‌مه‌نی خه‌باتی سیاسیی خۆی، خوازیاری دانوساندن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و لێكتێگه‌ییشتن بووه. له ئێستایشدا جه‌خت له په‌یڕه‌وكردنی هه‌مان نه‌هج ده‌كه‌ینه‌وه و هاوكات هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانی پارتی بۆ ئه‌وه ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌رانی تری كوردستان مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان بچه‌سپێنێت و دژی هه‌موو بیرۆكه و عه‌قلییه‌تێك ده‌وه‌ستێته‌وه كه بیه‌وێ خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان و شه‌راكه‌تی گه‌لی كورد له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراق پشتگوێ بخات. یانیش بیه‌وێ كیانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌می سه‌دساڵ خوێنی سه‌دانهه‌زار شه‌هید و فرمێسكی سه‌دانهه‌زار دایكه شه‌هیده، له مانا به‌تاڵ بكاته‌وه. باشیش ده‌زانین ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاست قوربانیدانی بێهه‌ژمار و، خه‌ون و ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌ماندا نییه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یشدا به بۆچوونی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمیی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق كه تێگه‌ییشتنی بۆ دۆزی گه‌لی كوردستان هه‌یه، ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌یه كه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌ردوولا بگه‌ینه ئه‌نجامی باش. ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كرا با ئێستا زۆرێك له‌و گرفتانه نه‌ده‌بوون كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌یه.
له یادی حه‌فتا و چوارساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیدا ئه‌وه به بیر خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌هێنینه‌وه كه پارتی زاده‌ی یه‌كگرتوویی ئیراده‌ی خه‌باتگێڕانی كورد بوو. پارتی له ئه‌نجامی ئینشیقاق و دووبه‌ره‌كی له دایك نه‌بووه بۆیه پارتی هێما و ناوه‌ندێكه بۆ یه‌كگرتن و یه‌كڕیزیی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه پارتی هه‌رده‌م ئاماده‌یه بۆ برایه‌تی و ئاشتی و یه‌كڕیزی چونكه بڕوای به‌وه‌یه كه هه‌رچی سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی كه بۆ گه‌لی كوردستان هه‌بووه له سایه‌ی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و برایه‌تیی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان هاتووه‌ته دی. داوا له پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م كه به گیانی برایه‌تی و به‌رپرسیارانه به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ته‌حه‌ددیات و گرفتانه‌ی بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ده‌مه‌وێ جه‌ختیش له‌و بكه‌مه‌وه كه ڕاسته مووچه و ژیانی خه‌ڵك زۆر گرنگه و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه له ڕێی چاكسازییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵك و گوزه‌رانی ژیانی هاووڵاتیان بده‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا گرفتی بنه‌ڕه‌تیی تری وه‌ك پڕه‌نسیپی شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و مادده‌ی 140 و پێشمه‌رگه هه‌یه و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی پاكتاوكردن و گۆڕینی دیمۆگرافی، كه زۆر مه‌ترسیداره و قابیلی قبوڵ نییه. ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌وله‌ویه‌ت و بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و نابێ كێشه‌ی گه‌لی كوردستان ته‌نیا له مووچه‌دا كورت بكرێته‌وه. پڕۆسه‌ی ته‌عریبی ناوچه كوردستانییه‌كان كه له سه‌دده‌ی بیسته‌م ده‌ستی پێ كردبوو به داخه‌وه ئێستایش به شێوازی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه. پێویسته ئه‌و پڕۆسه سته‌مكارانه‌یه به زووترین كات ڕابگیرێت و چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌عریب و پاكتاوكردن و گۆڕینی دیمۆگرافییه‌ش بكرێت كه پێشتر له‌دژی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كراوه.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم داوایش له هێزه سیاسییه‌كانی كورد له پارچه‌كانی تر بكه‌م كه ڕه‌چاوی دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی زیان له هه‌رێمی كوردستان بدرێت. چونكه چیتر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناتوانن ته‌حه‌مولی زیان و بوردومان و كێشه‌ی تر بكه‌ن. هه‌رێمی كوردستان خۆی گرفت و كێشه‌ی تری هه‌یه و به‌رگه‌ی زیان و ئازاری زیاتر ناگرێت. بۆیه داوا له وڵاتانی دراوسێ و هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین ڕێز له سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرن و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێێی خۆیان.
له كۆتاییدا جارێكی تر ئه‌م یاده پیرۆزه له هه‌موو پارتییه‌كان و خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م. ئه‌و وته‌یه‌ی جه‌نابی بارزانیی نه‌مر به بیر هه‌مووتان ده‌هێنمه‌وه كه له سه‌ركه‌وتنه‌كاندا له‌خۆبایی نه‌بن و له شكسته‌كانیشدا نا‌ئومێد نه‌بن. داوا له هه‌موو پارتییه‌كان ده‌كه‌م ئیراده و ئومێدتان به‌هێز بێ چونكه ئێوه ئیراده و ئومێد و هێزن بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان. پێویسته هه‌مووتان پشت و په‌نای یه‌كتر و پشت و په‌نای خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان بمێننه‌وه. هه‌موو ئه‌وانه‌یش كه هه‌وڵی نه‌هێشتن و ڕووخانی پارتی ده‌ده‌ن باش بزانن كه پارتی موڵكی گه‌له و حزبی خۆنه‌چه‌ماندنه و ناڕووخێت.
هیوای سه‌لامه‌تی و خۆشی بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌خوازم..
مسعود بارزانی
16ـی ئابی 2020