بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمی ئاو لە ناو شاری سلێمانی و شاری چەمچەماڵ تەرخانکرا.
دەریاچەی دووکان، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی و چەمچەماڵە. ئاوەکە بە دوو هێڵ لەو دەریاچەیەوە گەیەندراوەتە ناو سلێمانی و چەمچەماڵ، بەڵام بەهۆی کۆنیی بۆریی هێڵەکان و ناوبەناو شکانیان و لەکارکەوتنی بەشێکی زۆر لە تۆڕباینەکانی راکێشانی ئاو، چەند جارێک بەتایبەت لەمساڵدا کێشەی کەمئاوی لەو دوو شارە دروست بوو