ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا، به‌ره‌و ئوردن به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، مسته‌فا كازمی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن، پرسه‌كانی ئه‌منی، ئابووری، ته‌ندروستیی و وزه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكا تاووتوێ ده‌كات.
ئاشكراشیكرد شاندی عیراق له واشنتۆن رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به قۆناغی دووه‌می گفتوگۆی ستراتیجی له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكا تاووتوێ ده‌كات، به‌ڵام قۆناغی دووه‌می گفتوگۆكه دوا قۆناغ نابێت و ژماره‌یه‌ك قۆناغی دیكه ساز ده‌كرێت.
وتیشی “سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سعودیه هێشتا له‌ئارادایه، به‌ڵام واده‌ی ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه دیار نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا، به‌ره‌و ئوردن به‌ڕێ ده‌كه‌وێت”.