لەپێناو پاراستنی نەخۆش لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە، ئەنجومەنی باڵای فەتوا، فەتوایەکی لەبارەی ده‌رمانی ساخته و بازرگانیكردن به كه‌رتی ته‌ندروستی له‌سه‌ر حیسابی هاوڵاتییان بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، رێککەوتنی پزیشک و دەرمانخانە تایبەتەکان لەسەر حیسابی نەخۆش، حەرامە.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی ئابی2020 به‌ناونیشانی: (له‌خشته‌بردنی نه‌خۆش له‌لایه‌ن هه‌ندێك له پزیشك و نۆرینگه و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و تاقیگه و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه) فهتوایەکەی دا.
له فه‌تواكه‌دا هه‌موو جۆره‌كانی: “ئیستیغلالكردن” له كاری پزیشكی بۆ له‌خشته‌بردن، بردنی سامانی نه‌خۆش به ناهه‌ق بە حه‌رام کراوە”.
له به‌شێكی دیکەی فەتواکەدا لەبارەی پشکنین و نووسینی دەرمان به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان باس لەوە کراوە، ئەوەش “حه‌رامه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یاندن، كه هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆكاری كوشتنی به ناهه‌ق راسته‌وخۆ یان سه‌ركێشان بۆ كوشتن”. ئەنجومەنی باڵای فەتوا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه: “هه‌ر ده‌رمانێك بەئهندازهی زیاد له پێویست له ره‌چه‌ته‌ی پزیشكیدا بنووسرێت: تاوانه و كارێكی حه‌رامه، هه‌ر كه‌سێك خۆی بكاته پزیشك و له راستیدا پزیشك نه‌بێت یان مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته (چامن) له هه‌ر كارێكی خراپ كه رووبه‌ڕووی نه‌خۆشه‌كه ببێته‌وه”.
هه‌ر ده‌رمانێك له ده‌رمانخانه‌كان بە نەخۆش بدرێت، به‌بێ رێنمایی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی پزیشك یان یاریده‌ده‌ری پزیشكی رێگه‌پێدراو بەپێی فەتواکە، له روانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه دروست نییه و حه‌رامه.
لە کۆتایی فەتواکەدا ئەنجوومەنی باڵای فەتوا جەخت دەکاتەوە لەوەی “هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچووبێت، یان له كوالێتیی كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووبێت، حه‌رامه بدرێته نه‌خۆش، یان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، یان ده‌ربازی سنووره‌كان بكرێت و هه‌رجۆره رێكکه‌وتنێك له‌نێوان پزیشك و ده‌رمانخانه و تاقیگه‌كاندا له‌سه‌ر حیسابی نه‌خۆشه‌كان بكرێت، كارێكی حه‌رامه‌و خواردنی ماڵی موسڵمانانه به تاڵان”.