له شاری سلێمانی، ئه‌نجومه‌نی فشار كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ نوێنه‌ری چین و توێژه جیاوازه‌كانی ناو شاری سلێمانی و شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك رێكخست.
كۆبوونه‌وه‌كه له نێو باره‌گای یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامان به‌ڕێوه‌چوو، دواتریش له پرێس كۆنفرانسێكدا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه، كه به مه‌به‌ستی دروستكردنی كۆده‌نگی و دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له كوردستان بوو، ئاشكرا كرا.
له‌وباره‌یه‌وه ئومێد محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی فشار، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بڕیارده‌ده‌ن له سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان و مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه‌كان له گشت شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك، بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و ئازادكردنی ده‌ستگیركراوانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان فشار دروستده‌كه‌ن.