پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وت، كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی “كانتاس”ی ئوسترالی رایگه‌یاند، له‌ئێستاوه تا نزیكه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه، ناتوانێت گه‌شتی ئاسمانیی رێكبخات.
كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی یه‌كێكه له‌و سێكهتهرانهی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی “كانتاس” نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كارمه‌ندی دورخستوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 20 هه‌زاری دیكه‌ش ناچاركراون مۆڵه‌تی بێ موچه وه‌ربگرن، چونكه قازانجی كۆمپانیاكه 91% كه‌میكردوه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئالان گوێس به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی “كانتاس” رایگه‌یاند، چه‌ند مانگی كه‌می رابردو خراپترین بوه له مێژووی كاركردنی كۆمپانیاكه‌یاندا، كه بۆ 100 ساڵی رابردو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی “كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی فڕۆكهوانییهوه ئاشكرایه. كاریگه‌رییه‌كه تێكشكێنه‌ره و بۆ زۆرێك له‌و كۆمپانیایانه بابه‌تی مه‌رگ و ژیانه”.