سه‌دان ئاگر له ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له فراوانبون و پانتاییه‌كى زۆرى دارستانه‌كانى ئه‌و ویلایه‌ته‌یان گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیانله‌ده‌ستداوه و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌و سه‌دان ئاگره‌ی كالیفۆرنیا به‌هۆى 11 هه‌زار هه‌وره‌تریشقه‌وه كه‌وتونه‌ته‌وه و له هه‌فته‌ی رابردوه‌وه تائێستا به‌رده‌وامن و له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رفراوانبونیشدایه، له مێژووی ویلایه‌ته‌كه‌شدا ئاگرى له‌و جۆره‌ى نه‌بوه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئه‌مریكا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، تائێستا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 43 ئاگركوژێنه‌وه برینداربوون و زیاتر له 500 خانوو سوتاون، ئاگره‌كه پانتاییه‌كى گرتووه‌ته‌وه كه له پانتایى ولایه‌تى “رود ئایلاند” زیاتره.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له 650 شوێن ئاگر كه‌وتوونه‌ته‌وه له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردودا، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه پیاوانى ئاگركوژێنه‌وه به‌ش ناكه‌ن و كه‌من، هه‌روه‌ها 175 هه‌زار كه‌س پێویسته ماڵ و حاڵیان به‌جێبهڵێن.