نوێترین هەواڵ

بریتانیا.. بەهۆی کەمی لایکەکانی لە فەیسبووک خۆی کوشت

چۆڵ داڤیسۆنی تەمەن 19 ساڵ، لە ماڵەکەت خۆی لە شاری کاونتی دورهامی بەریتانیا بە مردوویی دۆزرایەوە.
خوشکە تەمەن 20 ساڵانەکەی بە ناوی جەید، بە رۆژنامەی سەنی بەریتانی گوتووە، خوشکەکەی بە دەست فشاری دەروونی ناڵاندوویەتی، ئەمەش تەنها بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
جەید دەڵێت، خوشکم باشترین هاوڕێم بوو، نازانم بەبێ ئەوەی چیبکەم، ئەو هەمیشە گلەیی لەبارەی فەیسبووکەکەی دەکرد. کاتێک لە فەیسبووک وێنەیەکی دادەبەزاند، بە ئێمەی دەگوت دەبێت لایکی بکەین، هەمیشەش داوای لێ دەکردین جوانترین وێنەی بۆ هەڵبژێرین.

ئەو خاتوونە دەڵێت، ئەو ئەگەر لایک و کۆمێنتی کەمی بۆ بهاتایە، هەستی دەکرد کە خەڵک ئەو قبووڵ ناکەن و خۆشیان ناوێت.خوشکەکەم زۆر هەستیار بوو، زۆر قسەی لە دڵ هەڵدەگرت، بەڵام سۆشیاڵ میدیا هێندەی تر ژیانی لەناوبرد.

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .