
مانگى سورى عه‌ره‌بى له سوریا داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه مرۆییه‌كان ده‌كات به هاناى ملیۆنێك و 500 هه‌زار دانیشتوی پارێزگاى حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه بچن، كه به‌هۆى گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه له تینوێتیدا وا ده‌خنكێن.
مانگى سورى عه‌ره‌بى له سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، بارودۆخى مرۆیى ئه‌و ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سه‌ی پارێزگاى حه‌سه‌كه خراپه، چونكه ئاوى پارێزگاكه له‌لایه‌ن توركیاوه بڕدراوه و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه مرۆییه‌كانه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و كاره، توركیا رێگرى له تیمى مانگى سورى عه‌ره‌بى له سوریاش كردوه وێستگه‌ى پاڵاوتنى ئاو بگه‌یه‌نێته حه‌سه‌كه، له‌كاتێكدا ئاماده‌یه روبه‌ڕوى ئاڵنگاریه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان ببێته‌وه و پلانى فریاكه‌وتن دابنێت، كه تێیدا به‌شێوه‌یه‌كى خێرا ئاو بۆ دانیشتوانى پارێزگاكه دابینبكرێت.
رێكخراوه‌كه داواش ده‌كات رژێمى توركیا به‌هۆى بڕینى ئاوى پارێزگاى حه‌سه‌كه به تاوانبار له قه‌ڵه‌م بدرێت و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت،چونكه ئه‌وه تاوانى له‌ناوبردنى به كۆمه‌ڵه، ده‌شڵێت “توركیا هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان له رێگه‌ى تاوانه‌كانیه‌وه پێشێل ده‌كات”.