عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت “په‌رله‌مان ناتوانێت به‌رانبه‌ر پێشێلكارییه‌كان بێته‌ده‌نگ، چونكه لاواز و ده‌سته‌مۆیه و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌وه‌ی بۆ به‌غدا داوایده‌كه‌ن، له هه‌رێم و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كان پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن”.
عه‌بدولستار مه‌جید له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌لأ ئاژانسى هه‌واڵی “میهر”ی ئێرانی وتویه‌تى “ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له هه‌رێم پێكهاته‌ی دوو گروپی حزبییه، كه هه‌ریه‌كه‌یان به زه‌بری چه‌ك و پاره ناوچه‌یه‌كی كۆنترۆڵكردوه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چی بخوازێت ئاوا مامه‌ڵه‌ده‌كات به‌بێ گوێدانه یاسا و مافی مرۆڤ، ئه‌وه‌ى بۆ به‌غدا داوایده‌كه‌ن له هه‌رێم و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كانی پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا په‌رله‌مان له سه‌ر مافی خۆپیشانده‌ران دێته ده‌نگ یان كاردانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت؟ سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت “نه‌خێر نایه‌ته ده‌نگ، چونكه په‌رله‌مانێكی لاواز و ده‌سته‌مۆیه و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی لاوازی هه‌یه، كه هه‌ژمونی حزب به‌سه‌ریدا زاڵه و په‌رله‌مانی ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ماف و ئازادى و كێشه و خه‌م و داواكانی خه‌ڵكه‌وه نییه، به‌ڵام له هه‌موو فراكسیۆنه‌كان په‌رله‌مانتاری خاوه‌ن هه‌ڵوێستی مه‌ردانه هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵك ده‌وه‌ستێنێت؟ عه‌بدولستار مه‌جید پێیوایه رێككه‌وتنیش نایوه‌ستێنێت، چونكه ناشه‌فافی و گه‌نده‌ڵی هه‌موو جه‌سته‌ی ئه‌م حكومه‌ت و حوكمڕانییه‌ی داڕزاندوه.