بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوایكردوه، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كه هاوكات سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستانیشه بۆ واشنتۆن، رایگه‌یاندوه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان شاندی هه‌رێم و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بانگهێشتی كردون بۆئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
فه‌وزی هه‌ریری ئاشكراشیكردووه، كازمی وتویه‌تی “كێشه‌ی ئابوری زۆرن و به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دانوستانی دووقۆڵی بكه‌ین، زۆر گرنگه هه‌فته‌ی داهاتوو بێن و له به‌غدا ئاماده‌بن بۆئه‌وه‌ی دوباره ده‌ست به دانوستانه‌كان بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان”.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندوه، مسته‌فا كازمی سوپاسی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، كه پشتگیری‌یان كردوه تا بتوانێت كاره‌كانی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ به‌ڕێوه‌ببات، هه‌روه‌ها سوپاسی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كردووه بۆ ئاماده‌بون و پشتگیریكردنیان له دانوستانه‌كانی نێوان عیراق و ئه‌مریكا.