رێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌ستگیركردنی نوێنه‌ریان له شاری هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت و ئاشكرای ده‌كات به‌هۆی چه‌ند پۆستێكی فه‌یسبوكه‌وه بێسه‌روشوێنكراوه.
به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و ته‌واویی ئه‌ندامان و نوێنه‌رانی رێكخراوی چه‌پك-ه‌وه، ئیدانه‌ی زیندانیكردنی سه‌یران محه‌مه‌د نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن له شاری هه‌ولێر و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن “سه‌یران محه‌مه‌د به‌هۆی چه‌ند پۆستێكه‌وه له فه‌یسبوك كه راوبۆچونی خۆی ده‌ربڕیوه، له بازاڕی له‌نگه له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی به‌ناوی (ساریا و رۆژاد) ده‌ستگیركراوه و بێسه‌روشوێن كراوه، له دوا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ براكه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وتوه له زیندانی ژنان و منداڵانم له نزیك فامیلی مۆڵ، تكایه فریام بكه‌ون وا له سه‌رم قورس ده‌كرێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێره‌وه”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پاش روداوه‌كه، خوشكی سه‌یران به‌ناوی (په‌خشان محه‌مه‌د) په‌یوه‌ندی به‌رێكخراوی چه‌پكه‌وه كردوه و داوای هاوكاری كردوه به‌وپێیه‌ی سه‌یران نوێنه‌ری رێكخراوی چه‌پك-ه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی-دا هاتوه “به‌و كاره قێزه‌ونه نه‌گریسه ئازادی به‌رته‌سك و هاووڵاتیان گیرۆده‌ی ناجێگیری گوزه‌ران ده‌بنه‌وه، بۆیه داوا له ئاسایشی هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌جێ (سه‌یران) ئازادبكه‌ن، هیچ نه‌بێت له‌به‌ر خاتری دوو منداڵه چاوگه‌شه‌كه‌ی، كه تاوانیان نییه له‌گه‌ڵ دایكیان زیندانیكراون”.
هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ده‌ستبردن بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی رێكخراوه‌كه‌یان مایه‌ی قبوڵ نییه‌و هێڵی سوره، ئازادنه‌كردنی ئه‌و نوێنه‌ره‌شیان له هه‌ولێر وایانلێده‌كات زیاتر كه‌یسه‌كه به‌دونیایی ده‌ره‌وه بناسێنن به سیاسی بكه‌ن.
له كۆتاییشدا رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت “سه‌یران محه‌مه‌د تائێستا ئه‌ندامی هیچ حزب و پارتێك نییه‌و بگره باوكی شه‌هیده له‌پێناو خاك و نیشتمان و ئازادی، توشی ڤایرۆسی كۆرۆناش ببو تازه چاكبوه‌ته‌وه و هێشتا بارگرانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێنه‌ببۆوه، بێسه‌روشوێن كرا”.