سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵیادی ئه‌نفالی بادیناندا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵیی عیراق ئه‌ركی یاسایی خۆی و بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق جێبه‌جێ بكات كه شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و جینۆساید و جه‌نگ ناساندووه و قوربانییان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مڕۆ له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، له 25ی ئابه‌وه تا 6ی ئه‌یلولی 1988 له دوا قۆناغه‌كانی ئه‌نفالدا زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی بادینان كیمیاباران كران و هه‌موو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن پێنج فیرقه‌ی سه‌ربازییه‌وه ڕووبه‌ڕووی گرتن و كوشتن و ڕاگواستن بوونه‌وه، مزگه‌وت و دێر و گونده‌كانی بادینان به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن و وێران كران، له‌م یاده‌دا ده‌خوازین له هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تی زیاتری قوربانییانی ئه‌نفال و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ونبوان بكرێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ده‌بێ یادی ئه‌نفال هانده‌ری زیاترمان بێت بۆ پته‌وكردنی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان و ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی مێژوو پێویسته ببنه هه‌وێنی لێبورده‌یی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان كه ئه‌وه‌ش باشترین وه‌فادارییه بۆ خوێنی شه‌هیدان.