مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عیراقی-ئوردنی-میسری، به‌ره‌و عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به‌ڕێكه‌وت.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی به‌ره‌و عه‌ممان به‌ڕێكه‌وتوه و به‌شداری له لوتكه‌ی سێقۆڵی عیراقی-میسری-ئوردنی ده‌كات.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م پادشای ئوردن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، لوتكه‌ی سێقۆڵی ته‌ركیزده‌كاته‌سه‌ر دۆسییه‌كانی هاریكاری ئابوری و شه‌راكه‌تی نێوان هه‌ر سێ وڵات، سه‌ره‌ڕای پته‌وكردنی وه‌به‌رهێنان و په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌ر سێ وڵات. پێشهاته‌كانی هه‌رێمی و دۆسێی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ش تاووتوێ ده‌كرێت.