موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه، حكومه‌تى فیدراڵى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زوڵم له فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كه‌ن و دادپه‌روه‌رنین به‌رانبه‌ریان.
موسه‌نا ئه‌مین له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، گه‌نده‌ڵى له هه‌موو شوێنه‌كانى ده‌وڵه‌ت له باكوره‌وه تا باشور بڵاوبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆى به‌هه‌ده‌ردانى داهاتێكى زۆر، كه 30% بۆ 40%ى داهاتى عیراقه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى داهاتى ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروستكردوه.
باسى له‌وه‌شكردوه، ساڵانه زیاتر له 10 ملیار دۆلارى داهاتى ده‌روازه سنوریه‌كان به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى دزینى داهاتى ده‌وڵه‌ت و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى بیره نه‌وته‌كان له‌لایه‌ن حزب و میلیشیاكانه‌وه، بندیواره‌كانیش پاره‌كه‌یان ده‌چێته گیرفانى گه‌نده‌ڵكارانه‌وه.
موسه‌نا ئه‌مین جه‌ختده‌كاته‌وه، بابه‌تى بندیواره‌كان هیچ گومانێكى له‌سه‌ر نییه له هه‌موو عیراقدا هه‌یه نه‌ك ته‌نها له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام قۆستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه بۆ نه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌رێم، له‌سه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ند حسابه، بۆیه ئه‌ركى حكومه‌ته لێكۆڵینه‌وه له داهاتى راسته‌قینه و چۆنێتى خه‌رجكردنى بكات و وڵات له‌به‌رده‌م به‌تاڵانبردن و گه‌نده‌ڵى له هه‌موو پارێزگاكاندا جێنه‌هێڵێت.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر حكومه‌ته ورده‌كارى له‌ناوی موچه‌خۆراندا بكات، هه‌ردوو حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌رێمیش زوڵمیان له فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كردوه و دادپه‌روه‌ر نه‌بون به‌رانبه‌ریان و مافى خودایان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا له‌به‌رچاو نه‌گرت.