دوای ئه‌وه‌ی كه‌مپینێك له باره‌ی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان له ئێران رێكخرا، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌یان كچه‌وه به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار كرابوو، ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی تاران رایگه‌یاند، پیاوێكیان به ناوی كه‌یوان ئیمام وه‌ردی ده‌ستگیركردوه‌ن كه له لایه‌ن ده‌یان كچه خوێندكاره‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار كراوه.
له‌و كه‌مپینه‌دا كه به‌شێك له كچان و ژنان ئه‌زمونی خۆیان له باره‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ریان ده‌گێڕنه‌وه، باسی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراو و مامۆستای زانكۆش كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرترین جار ئاماژه به‌ناوه‌كه‌ی كراوه، كه‌یوان ئیمام وه‌ردی بووه، كه به رێگای جۆراو جۆر كچانی به‌گیرهێناوه و دوای پێدانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر ده‌ستدرێژ ی كردۆته‌سه‌ریان.
به‌شێك به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان به نمونه‌ی هێز و كاریگه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناوبردووه و هه‌ندێكیشیان داوای كردووه سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا بسه‌پێنرێت و هه‌ندێكیش پێشنیازیان كردووه ئه‌ندامی نێرینه‌ی ببڕدرێته‌وه.