گه‌رچی پێشتر پێشنیار ده‌كرا تاكه‌كان بۆ خۆپارێزی له تووشبوون به كۆرۆنا مه‌ودای دووری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ك بۆ دوو مه‌تر ره‌چاوبكه‌ن، به‌ڵام نوێترین توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی زانایانی به‌ریتانی و ئه‌مریكی بۆیان ده‌ركه‌وتووه، دووری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ك بۆ دوو مه‌تر به‌س نییه بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به كۆرۆنا.
رونیشیان كردۆته‌وه، كه له رێگه‌ی پژمه و كۆكه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا تا مه‌ودای هه‌شت مه‌تر بڵاوده‌بێته‌وه و پێویسته دووری كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌و پێیه بێت.
هاوكات پێشنیازیشیان كردووه، بۆ هه‌ر شوێنێك و به‌پێی روبه‌ر و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێدان رێوشوێن و رێكاری خۆپارێزی تایبه‌ت دابنرێت.
له‌سه‌رتای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌ستنی ده‌مامك و ره‌چاوكردنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی به دوو له رێگا سه‌ره‌كیه‌كانی خۆپارێزی داده‌نران.