• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, حوزه‌یران 13, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان بە كەمتر لە 5%ی بودجەی گشتیی عیراق بووژایەوە

مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان بە كەمتر لە 5%ی بودجەی گشتیی عیراق بووژایەوە

by زەردەشت حەمەد
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان نەك 17%ی بەشە بودجەی گشتی لە عێراق وەرنەگرتووە، بەڵكو كەمتر لە 5%ی بودجەی گشتیی عێراقی پێدراوە، بەڵام بەم بەشە كەمەش هەرێمی كوردستانی بووژاندەوە.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ ژمارەیەك كەناڵی عێراقی و عەرەبی، ڕەخنەی لە حكوومەتەكانی عێراق گرت بەوەی نەك 17%ی بەشە بودجەیان نەداوەتە هەرێمی كوردستان، بەڵكو بە شێوەیەكی نایاسایی بەشە بودجەی هەرێمیان بۆ 12.6% كەم كردەوە، دواتریش لە ڕاستیدا كەمتر لە 5%ی بودجەی عێراقیان بۆ هەرێمی كوردستان دەنارد، چونكە هەر لە بنەماوە 45%ی بودجەكەیان بە ناوی خەرجیی سیادییەوە بۆ خۆیان دەبرد.
مەسرور بارزانی گوتی بێویژدانیە كە بڵێن هەرێمی كوردستان لەسەر حیسابی ناوچەكانی تری عێراق بووژاوەتەوە، ئەوەی واش دەڵێ با پەلە بكات لە ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوان، تا بابەتەكە ڕوون بێتەوە. لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان نەك 17%ی بەشە بودجەی لە عێراق وەرنەگرتووە، بەڵكو كەمتر لە 5%ی بودجەی گشتیی عێراقی پێدراوە، بەڵام بەم بەشە كەمەش هەرێمی كوردستانی بووژاندەوە، پێویستە بپرسین عێراق چی لەو 95%ی بودجەی ساڵانەی كردووە؟
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی عێراق نەك هەر قەرەبووی هەرێمی كوردستانی نەكردەوە بەرانبەر هێرشەكانی سەدام حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق، بەڵكو لە بەرانبەر ئەو دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەرەی ڕوویان لە هەرێمی كوردستانیش كرد، حكوومەتی بەغدا خۆی لە بەرپرسیارییەتی دزیەوە.

ShareTweetShare
Previous Post

میسی بە فەرمی داوای رۆیشتن لە بەرشەلۆنە دەكات

Next Post

ترامپ بە فەرمی كاندیدبوونی خۆی لەلایەن كۆماریەكانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەسەندكرد

زەردەشت حەمەد

Next Post
ترامپ بە فەرمی كاندیدبوونی خۆی لەلایەن كۆماریەكانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەسەندكرد

ترامپ بە فەرمی كاندیدبوونی خۆی لەلایەن كۆماریەكانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەسەندكرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ