• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 26, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
گۆڕان: كێ بەڵگەی بازرگانیكردنی بزوتنەوەكەمانی لایە با بیخاتەڕو

گۆڕان: كێ بەڵگەی بازرگانیكردنی بزوتنەوەكەمانی لایە با بیخاتەڕو

by زەردەشت حەمەد
ئاب 29, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بزوتنەوەی گۆڕان رەتیدەكاتەوە كۆمپانیای بازرگانیی هەبێت و بازرگانی لە دەروازەكان و دەرەوەی دەروازەكان بكات. دەشڵێت، ئەوانەی خۆیان رۆژانە سەرقاڵی بەدەستهێنانی داهاتی نایاسایین لە مەرزەكان، “درۆی ژەهراوی بڵاودەكەنەوە”، هەڕەشەی گرتنە بەری رێكاری یاسایش دەكەن.
بزوتنەوەی گۆڕان لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە “ماوەیەكە لێرە و لەوێ، هەندێك لایەن و كەس و ماڵپەڕ، لە چوارچێوەی شەڕی دەروونیی دژ بە بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازان، پڕوپاگەندە و درۆی ژەهراوی بڵاودەكەنەوە، گوایە گۆڕان كۆمپانیای بازرگانی هەیە و لە دەروازەكان كار دەكات. ئەو لایەنانە، كە خۆیان رۆژانە سەرقاڵی بەدەستهێنانی نایاساییانەی داهاتن لە دەروازەكان، بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو كارە دزێوە و دزیكردن لە داهاتی گشتی و قوتی هاونیشتمانیان، لە رێگەی ئۆرگانەكانیان و ئەو كەسانەی خزاونەتە نێو بازنەی بەرژەوەندییەكانیان، دەیانەوێت بزوتنەوەی گۆڕان وەك خۆیان وێنا بكەن”.
گۆڕان دووپاتیشی دەكاتەوە، كە بزوتنەوەكە هیچ كۆمپانیایەكی بازرگانی نییە، هیچ كارێكی بازرگانی لە دەروازەكان و دەرەوەی دەروازەكان ناكات، بە ئەركی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانیشی دەزانێت، هەموو ئیجرائاتێكی یاسایی و ئسوڵی پێویست بگرنە بەر بۆ كۆتاییهێنان بەو كارە نایاسایی و دزیكردنانەی لە مەرزەكان و قۆرخكاریی بازاڕ و برەودان بە كۆمپانیای حزبی هەن.
لە كۆتایی رونكردنەوەكەیدا گۆڕان داوای لە هەر كەس و لایەنێك كردووە، ئەگەر هەر جۆرە زانیاری و دۆكیومێنتێكیان لەسەر بوونی كاری بازرگانی بەناوی گۆڕانەوە هەیە، پێشكەش بە رای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بكەن، “بەپێچەوانەوە، قسەفڕێدان بەمەبەستی ناوزڕاندن و تۆمەتهەڵبەستن، بۆ پەردەپۆشكردنی راستییەكان و ونبوونی كەیسەكە و تەڕ و وشك پێكەوە سوتاندن، ناچارمان دەكات پەنا بۆ رێكاری یاسایی ببەین”.

ShareTweetShare
Previous Post

پەرلەمانتارێكی عیراق: پێشمەرگە لە بەرانبەر دەستدرێژییەكانی توركیا تەنها رۆڵی تەماشاكەرێك دەبینێت

Next Post

پۆلیسی هەولێر هەڵمەتی سێیەمی دەستگیركردنی سواڵكەرەكان ئەنجامدەدات

زەردەشت حەمەد

Next Post
پۆلیسی هەولێر هەڵمەتی سێیەمی دەستگیركردنی سواڵكەرەكان ئەنجامدەدات

پۆلیسی هەولێر هەڵمەتی سێیەمی دەستگیركردنی سواڵكەرەكان ئەنجامدەدات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ