• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هەینی, شوبات 13, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
زاگرۆس فەتاح: بۆ جێگیركردنی پشكی هەرێم لە بودجەدا پێویستە رێككەوتنی سیاسیی واژۆ بكرێت

زاگرۆس فەتاح: بۆ جێگیركردنی پشكی هەرێم لە بودجەدا پێویستە رێككەوتنی سیاسیی واژۆ بكرێت

by زەردەشت حەمەد
0
SHARES
2
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

كۆبونەوەكانی لیژنەی باڵای داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق بەردەوامە و نوێنەرانی هەرێمی كوردستانیش بۆ جێگیركردنی خواست و داواكارییەكانی هەرێم لە پرۆژەكەدا بەشدارن.
لەوبارەیەوە زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە سەرۆكایەتی شاندی هەرێمی كوردستان دەكات لەو كۆبونەوانەدا، رایگەیاند “ئامانجی ئەوان لە بەشداریكردن لەو كۆبونەوانەدا، جێكردنەوە و جێگیركردنی پێداویستییە تەكنیكی و هونەرییەكانی هەرێمی كوردستانە لە بودجەی ساڵانی داهاتوی عیراقدا”.
بەپێی خەمڵاندنی لیژنەی باڵای داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق كۆبوونەوە و كارەكانیان بۆ ئامادەكردنی رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵی ئایندە نزیك بە مانگێكی پێ بچێت، لیژنەكە لەگەڵ دامەزراوە و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عیراقدا كۆدەبنەوە، سەرچاوەكانی داهات و بڕەكانی دەخەمڵێنن و لەسەر ئەو بنەمایە پێداویستییەكانی پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاساكەدا دادەڕێژن.
سەرچاوەی سەرەكی دابینكردنی بودجە لە عیراق داهاتی نەوتە بۆیە لە داڕشتنی پرۆژەیاسەكەشدا، پشت بە داهاتی فرۆشتنی نەوت دەبەسرێت كە ئێستا عیراق لەتوانایدا هەیە رۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل بەرهەمبهێنێت.
لەوبارەیەشەوە زاگرۆس فەتاح دەڵێت “لە كۆبونەوەی رۆژی یەكەمی لیژنەكەدا، خەمڵاندن بۆ نرخی نەوت كرا، بۆ بودجەی ساڵی 2021 نرخی بەرمیلێك نەوت بە 43 دۆلار دانراو بۆ بودجەی ساڵەكانی 2022 و 2023 نرخی نەوت بە 46 دۆلار جێگیركرا”.
لە كۆبونەوەكەدا شاندی هەرێم داوایكردوە تا ئەوپەڕی توانا هەوڵ بدرێت بودجەی بەكاربردن كەمبكرێتەوە و لە بەرابەردا، بودجەی وەبەرهێنان زیادبكرێت، بەڵام زیادكردنەكە بۆ وەبەرهێنان بەكردار سەرف بكرێت وەك ساڵانی رابردو نەبێت، كە رێژەی بودجەی وەبەرهێنان دادەنرا، بەڵام سەرف نەدەكرا.
زاگرۆس فەتاح دەربارەی هەوڵەكانیشیان بۆجێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عیراقدا وتی “بۆئەوەی بتوانرێت بەشێوەیەكی رێكوپێك و شایستە، پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا دیاری بكرێت، پێویستە رێككەوتنی سیاسیی لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەكانی (نەوت، داهاتی دەروازە سنورییەكان و باج) واژۆ بكرێت”.
بەپێی زانیارییەكان هەولێر و بەغدا لە رێككەوتنی كۆتایی نزیكبونەتەوە، بەپێی ئەو رێككەوتنە كاتییەی ئێستا، عیراق لە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان تەنها لەسەدا 50ی داهاتی دەروازە سنورییەكان دەبات و مانگانە 320 ملیار دینار رەوانەی هەولێر دەكات، بەڵام لە رێككەوتنە هەمیشەییەكەدا، كە هێشتا نەگەیشتون بە خاڵی كۆتایی، هەموو پرسەكانی نەوت و دەروازە سنورییەكان و داهاتی ناوخۆ رێككەوتنی لەسەر دەكرێت و دەیانەوێت كۆتایی بەو كێشانە بهێنن، كە ساڵانێكە لەنێوانیاندا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
بۆ گفتوگۆی كۆتایی نێوان هەولێر و بەغداش، بڕیارە دوبارە شاندی هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا و ئەوەی لەنێوانیاندا ماوە كۆتاییپێبهێنن.
لەو چوارچێوەیەشدا عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانییدا لە بەغدا وتی “شاندێكی گەورە و گرنگ بەمزووانە لە هەرێمی كوردستانەوە دێنە بەغدا، بابەتە هەڵپەسێردراوەكان تاووتوێ دەكەن و هەوڵی چارەسەریان دەدەین و بەوپەڕی شەفافییەتەوە و لە رەشنوسی بودجەدا دادەنرێت، شاندەكە یان كۆتایی ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتو دێن”.

ShareTweetShare
Previous Post

میسی لە یەككاتدا پەیوەندی بە دوو یانەوە دەكات

Next Post

نەمسا.. سیخوڕێکی تورکیا دەستگیر کراوە

زەردەشت حەمەد

Next Post
نەمسا.. سیخوڕێکی تورکیا دەستگیر کراوە

نەمسا.. سیخوڕێکی تورکیا دەستگیر کراوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ