• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
پێنجشەممە, شوبات 12, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆمار: پێشنیارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەخرێتەڕو

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆمار: پێشنیارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەخرێتەڕو

by زەردەشت حەمەد
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە بەغدا، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كرد و دیداری دوو قۆڵییان دەستپێكرد.
ماكرۆن بۆ خستنەڕوی دەستپێشخەرییەكی فەرەنسا و نەتەوە یەكگرتوەكان سەردانێكی چەند كاتژمێری بۆ عیراق دەستپێكردوە و لە یەكەم وێستگەدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار كۆبونەوەی دەستپێكرد.
لەگەڵ گەیشتنیشی بۆ بەغدا، لە رێی هەژماری خۆیەوە لە تویتەر پەیامێكی كورتی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، خۆشحاڵە بۆ یەكەمجار سەردانی عیراق دەكات و هاتوە بۆئەوەی لەم كاتە سەختەدا پشتیوانی پێشكەش بە عیراق بكات.

هەروەها سەرچاوەیەك لە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئاشكرایكرد، لەدیداری هەردوو سەرۆكەكەدا كێشەی داعش، پەیوەندی بازرگانی، رۆڵی گرنگی ئێستای عیراق و پەیوەندییەكانی بەغدا و هەرێمی كوردستانیش باس دەكرێن.

دەشڵێت “هەردوو سەرۆك كۆماری عیراق و فەرەنسا باس لە كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر دەكەن و هەوڵدەدرێت پێشنیاری چارەسەركراو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم بكرێت”.
هەر بەوتەی سەرچاوەكە، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكان پەیوەندی بە سەروەریی خاكی عیراق و پێشێلكارییەكانی توركیاوە هەیە بۆسەر خاكی عیراق.
 لەلایەكی دیكەوە، لەگەڵ گەیشتی بە شاری بەغدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبونەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم، لە كۆبونەوەكەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكەوتەكانی بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا و هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی، بەردەوامیی گفتوگۆی هەولێر-بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، مەترسییەكانی تیرۆر و جموجوڵەكانی داعش، دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا تاووتوێ كراون.
لە كۆبونەوەكەدا كە جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوون، هەردوولا جەختیان لە گرنگی و پێویستیی كاری پێكەوەیی و هاوبەشیی هەموو پێكهاتە و لایەنەكان بۆ روبەڕوبونەوەی تەحەدییەكان و تێپەڕاندنی قەیرانەكان كردەوە. هەردوولا كۆك بوون لەسەر گرنگیی هاریكاری و هەماهەنگیی پێشمەرگە و سوپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر و دڵنیابوون لە نەهێشتنی داعش.
دەربارەی كێشەكانی هەولێر-بەغداش، نێچیرڤان بارزانی و مستەفا كازمی داكۆكییان لە بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیری یەكجاری بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور و هاوكاریی نێوان حكومەتی فیدرال و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان كردەوە. 
لەوبارەیەشەوە كازمی ئاماژەی بە گرنگیی بنیاتانەوەی متمانە كردوە و رایگەیاندوە، پێشتر لە بابەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كێشەكان كەموكوڕی هەبوە و هیوای خواست هەردوولا بتوانن بە تێڕوانینێكی تازەی هاوبەش هەنگاو بۆ چارەسەری بنێن.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانییش دوپاتی كردوەتەوە، چارەسەركردنی بنچینەیی و یەكجاریی كێشەكان لە بەرژەوەندیی تەواوی عیراقدایە و سەقامگیری بۆ وڵات دەگەڕێنێتەوە.

پاش ئەو كۆبونەوەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق و عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە دیداری ئەنجامدا و پاشان چاوی بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقیش دەكەوێت.
پاش ئەو دیدارانەی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق ئەنجامی دەدات، بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی فەرەنساش كۆببێتەوە.

ShareTweetShare
Previous Post

وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەیەکی ئەليکترۆنی دەست پێ بکات

Next Post

نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامداوه‌

زەردەشت حەمەد

Next Post
نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامداوه‌

نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامداوه‌

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ