سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له به‌غدا رایگه‌یاند، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامداوه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.
شاندی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان. شاندی فەرەنساش جگە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوو وەزیر و باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا بوون.
کۆبوونەوەکە نزیکەی نیو کاژێری خایاند و چەندین پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاوتوێکراون.
نێچیرڤان بارزانی لەدوای کۆبوونەوەکە لە توویتێکدا رایگەیاندووە “پێخۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن. ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو. سوپاسگوزاری پشتیوانیی بەردەوام و پەیوەندییە بەهێزەکانی فەرەنسام بۆ هەرێمی کوردستان. بە هیواوە چاوەڕوانی گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ فەرەنسا”.
هاوكات سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، سەرۆکی فەرەنسا دووپاتی کردووەتەوە کە لە سەردانی داهاتوویدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ دەبێت بێتە هەولێر و لە نزیکەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگەیاندووە کە لە پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆك ماكرۆن: فه‌ڕه‌نسا له پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی خۆی و هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا دووپات كرده‌وه و ستایشی ڕۆڵی فه‌ڕه‌نسای له پشتگیریی به‌رده‌وامی له هه‌رێمی كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و هاوكاریی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كرد، سه‌رۆك ماكرۆنیش دووپاتی كرده‌وه كه له سه‌ردانی داهاتوویدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته هه‌ولێر و له نزیكه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك ماكرۆن ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تێكشاندنی داعش به‌رز نرخاند و وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی به گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پشتگیریی فه‌ڕه‌نسای بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه سه‌قامگیریی عێراق به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ده‌بێت و له‌مباره‌یه‌شه‌وه هاوكاریی فه‌ڕه‌نسا و دۆستانی له كۆمه‌ڵكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق به پێویست زانرا.
پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و به‌رده‌وامیی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و جموجووڵه‌كانی داعش، هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گژرییهكان و پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولاش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرانه به‌ر باس كه به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و ئه‌ندامانی شاندی هه‌ردوولا ئاماده‌ی بوون.