• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
رێكخراوێكی ئەمریكی و ئینستتیوتی پەی: ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان كەمترین دانیشتنی ئەنجامداوە

رێكخراوێكی ئەمریكی و ئینستتیوتی پەی: ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان كەمترین دانیشتنی ئەنجامداوە

by زەردەشت حەمەد
ئه‌یلول 3, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

پەرلەمانی كوردستان درێژە بە دانیشتنەكەی دوێنێی دەدات، كە بەهۆی دەمەقاڵێوە سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری دا كۆبونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دوابخرێت.
لە كاتژمێر 10 و 30 خولەكەوە دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكردوە و ئەگەر پشێوی دروست نەكرێت بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ئەرك و مافی نەخۆش بكرێت.
لەلایەكی دیكەوە رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی بەهاوكاری ئینستیوتی پەی راپۆرتێكیان لەسەر پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا كەمترین دانیشتن ئەنجامدراوە، ئەوەش پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە و دۆخی یاسادانان لە بارێكی خراپدایە.
بابان جەعفەر چالاكوان، كە راپۆرتەكەی لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە ئامادەكردوە، تێیدا ئاماژەی بەوەكردوە “هەموومان دەزانین كە خولێكی گرێدان چوار مانگە بەڵام بەهۆی پرسێكی گرنگەوە كە پەرلەمانتاران یاداشتێكیان دابوو بە پەرلەمان، لەسەر پرسەكانی تەندروستی، دابەشنەكردنی مووچە، گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەرێم، 27 ملیار دۆلار قەرزی سەر حكوومەت، پرسی دەروازە سنوورییەكان، بۆ ماوەی مانگێك دانیشتنەكان درێژكرایەوە، لەماوەی پێنج مانگی خولی بەهارە، پەرلەمانی كوردستان حەوت دانیشتنی ئەنجامداوە، ئەمە بەراورد بە هەموو ستانداردێك و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دانیشتنەكان زۆر كەمە، لە دوو خولی پێشووی پەرلەمانیشدا لە 6ی 11ی 2018 تا 29ی 2ی 2020 تەنیا 37 دانیشتن كراوە واتا لە تەواوی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان، كە ماوەكەی 21 مانگ و 24 رۆژە، تەنیا 44 دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامدراوە، كە كۆی كاتەكەی 55 كاتژمێر و 42 خولەك بوە، ئەمە بەپێی ماددەی 51ی پەیڕەوی ناوخۆ پێشێلكردنە، كە دایاننابوو هەفتانە دوو رۆژ كۆببنەوە”.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتوە “سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەنجامنەدانی دانیشتنەكان چوار لێدوانی جیاوازی هەیە، كە بریتین لە، لە 31ی ئادار لە بەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنیدا وتی “ئێمە كۆشببینەوە تەنیا شۆ دەبێت و ناتوانین هیچ كاریگەرییەكمان هەبێت”، بەڵام لێدوانی دووەمی لە 7ی ئایاری 2020 رایگەیاند “پەرلەمان كۆنابێتەوە”، لێدوانی سێیەمی لە 24ی حوزەیران وتی “كەرەنتینە تەواو بوە لە ئێستا هیچ رێگرییەكی سیاسیی و یاسایی لەبەردەم پەرلەماندا نییە بە گرنگترین پرسەكانی خەڵكی كوردستان، بە قسەكردن لەسەر دۆخی دارایی و، قەرزەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دانیشتنەكانمان دەستپێدەكەینەوە”، لێدوانی چوارەم لە 26ی تەمموزی 2020 وتی “جگە لە دۆخی كۆرۆنا ئێمە قەیرانێكی سیاسیی دروستكراومان هەبووە لەناو پەرلەمان و من وەكو سەرۆكی پەرلەمان گیرۆدەی ئەو دۆخە سیاسییە بووم كە هێنراوەتە نێو پەرلەمان و من نەمتوانیووە دانیشتنەكانی پەرلەمان بەڕێوەبەرم”.
بابان جەعفەر وتیشی “خۆ ئەگەر بەهانەكانی سەرۆكی پەرلەمان لە خولی بەهارە دروستبێت، ئەی بۆ لە 6ی تشرینی دووەمی 2018 تا 29ی شوباتی 2020 واتا بە 15 مانگ و 25 رۆژ تەنیا 37 دانیشتنیان كردووە لە پەرلەمانی كوردستان”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بابان جەعفەر تیشكی خستەسەر دۆخی یاسادانان لە پەرلەمانی كوردستان و وتی “دۆخی یاسادانان لە بارودۆخێكی خراپدایە، لە خولی بەهارە وا بڕیار بوو پرسەكانی وەبەرهێنان، پاراستنی مافی نەخۆش، سامانی ئاو، پرسی شوێنەوار، دەروازە سنوورییەكان، پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، ئەنجوومەنی دەرمان و خۆراك، رێكخستن و لێدەرهێنراوەكانی نەوت، بەڵام تەنیا خوێندنەوە بۆ یەك پرس كرا و یەك بڕیاری كارگێڕی لە پەرلەمان دەرچوو ئەویش هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ، سۆران عومەر بوو”.
بابان جەعفەر لەسەر دۆخی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان وتی “لە سێ خولی گرێدانی پەرلەماندا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ 31 پڕۆژەیاسا و بڕیار كراوە كە دەبووایە لەماوەی 21 رۆژدا لیژنە هەمیشەییەكان 66 راپۆرتیان لەسەر ئەو پێشنیازە یاساییانە بنوسیبوایە، بەڵام تەنیا 24 راپۆرت نوسراوە، خۆ ئەگەر لیژنەكان كەمتەرخەم بوونە دەبوو ئەندامانی پەرلەمان داوای رونكردنەوەیان بكردایە، لەگەڵ ئەوەشدا لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا، لە كۆی 110 پەرلەمانتار 18 پەرلەمانتار هیچ قسەیەكیان لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا نەكردوە”.

ShareTweetShare
Previous Post

پەرلەمانتارێكی عیراق: هەرێمی كوردستان غاز هەناردەی توركیا دەكات

Next Post

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و وەزیری دەرەوەی توركیا راگەیەنرا

زەردەشت حەمەد

Next Post
ناوەرۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و وەزیری دەرەوەی توركیا راگەیەنرا

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و وەزیری دەرەوەی توركیا راگەیەنرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ