سبه‌ینێ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند درێژه به گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه ناكۆكه‌كان ده‌ده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی گۆڕانی راگه‌یاندوه، سبه‌ینێ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا و ده‌ست به گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و فیدراڵ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا له به‌غدا لیژنه‌یه‌كی باڵا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2021 تا 2023-یه و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی زاگرۆس فه‌تاح بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌شداره.
پێشتریش هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون مانگانه لهبەرانبهر راده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنورییه‌كان، به‌غدا 320 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت.