میدیاكانی توركیا قسه‌ی جیاواز له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هێز و تانك له‌سه‌ر سنوره‌كانی سوریاوه بۆ سنوره‌كانی یۆنان ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی (IHA)ی توركی له سه‌رچاوه‌یه‌كی سوپاوه بڵاویكرده‌وه، دوو كاروانی هێزه‌كانی سوپای توركیا به چه‌ك و ئامێری سه‌ربازی و نزیكه‌ی 40 تانكه‌وه، له پارێزگای هاتای له‌سه‌ر سنوری سوریاوه گواستراونه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت بنێردرێت بۆ پارێزگای ئه‌دێرنه له باكوری خۆرئاوای توركیا له‌سه‌ر سنوری یۆنان.
میدیاكانی توركیا ڤیدیۆی گواستنه‌وه‌ی تانك و ئامێری سه‌ربازییه‌كانیشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
تا ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا به فه‌رمی هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ پێچه‌وانه‌ی میدیاكانی دیكه‌ی توركیا له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه ره‌تیكرده‌وه ئه‌و كاروانه سه‌ربازییانه بۆ ناوچه‌كانی هاوسنوری یۆنان بگوازرێته‌وه.