هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى گشتاندنێكى بۆ سه‌رجه‌م یه‌كه كارگێڕى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و فهرمانگهكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى كردوه و تێیدا چۆنێتى و شێواز و كاتى ده‌وام دیاریكردوه.
له گشتاندنه‌كه‌دا هاتوه “به ئاماژه‌دان به بڕیارى ژماره 52 ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه 5-5-2020 نێردراوه، ده‌وامى فه‌رمى فهرمانگهكانى ده‌وڵه‌ت هه‌فتانه له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه تا پێنجشه‌ممه ده‌بێت”.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو دراوه به سه‌رۆكى یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ر داموده‌زگایه‌كى ده‌وڵه‌ت پاڵپشت به وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى خۆیان پابه‌ندى كاتژمێره‌كانى ده‌وامكردن بن.
هه‌روه‌ها رێژه‌ى ده‌وامكردنى فه‌رمانبه‌ران به‌پێى پێداویستى فه‌رمانگه‌كان و میلاكه‌كانیان به‌شێوه‌ى نۆره ده‌بێت، به‌مه‌رجێك نه‌بێته‌هۆى وه‌ستاندنى كارى فه‌رمانگه‌كان و دواكه‌وتنى مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها ده‌وامكردن له هه‌موو فه‌رمانگه‌كان به ره‌چاوكردن و پابه‌ندبون به رێككاره ته‌ندروستى و خۆپارێزییهكانى په‌تاى كۆرۆنا ده‌بێت.