ئیداره‌ى زانیاریى وزه‌ى ئه‌مریكى ئاشكرایكرد، له‌مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵدا عیراق پێنجه‌م وڵاتى هه‌نارده‌كارى نه‌وت بوه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و 767 هه‌زار به‌رمیلى بۆ ره‌وانه كردوه.
ئه‌و ئیداره‌یه خشته‌ى وڵاته هه‌نارده‌كاره‌كانى نه‌وتى بۆ ئه‌و وڵاته بڵاوكردوه‌ته‌وه و عیراق له‌دواى كه‌نه‌دا، مه‌كسیك، سعودیه و ئیكوادۆر پێنجه‌م وڵاتى هه‌نارده‌كارى نه‌وت بووه بۆ ئه‌مریكا و دووه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى بووه له مانگى هه‌شتدا.
رونیشكراوه‌ته‌وه، بڕى 767 هه‌زار به‌رمیلى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه، له هه‌فته‌ى یه‌كه‌م 335 هه‌زار، هه‌فته‌ى دووه‌م هیچ بڕێكى هه‌نارده نه‌كردوه، هه‌فته‌ى سێیه‌م 197 هه‌زار به‌رمیل و هه‌فته‌ى چواره‌م 215 هه‌زار به‌رمیل.
ئیداره‌كه ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام له مانگى حه‌وتدا بڕى هه‌نارده كه‌متر بووه و 676 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه.