ئاژانسی ناسای ئەمریکی ڕایگەیاند، لە توێژینەوەیەکی زانستیدا زانایانی زانکۆی هاوای دەیانەوێت هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی مانگ بۆ سەرشێوەی ژەنگی بزانن، لەکاتێکدا لەڕوی تیۆرییەوە ئەمە شتێکی دەگمەنە، چونکە ئاو و ئۆکسجین لەسەر ڕووی مانگ بوونی نییە.
شوای لی نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە، کە گۆڤاری سایەنس ئەدڤانسی ئەمریکی بڵاوکردووەتەوە، رایگەیاند، “ئەمە بابەتێکی سەرسوڕهێنەرە، سەر ڕوی مانگ ژینگەیەکە کە نە ئاسنی لێیە و نە ئۆکسجین تا کرداری ژەنگهەڵهێنان ڕووبدات.”
هەسارەی مەریخ بە ژەنگاوی ناسراوە، بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر لە ئاسن لە سەر ڕووەکەی و بە کارلێککردنی لەگەڵ هەوا و ئاسن و ڕەنگێکی سوری بە و هەسارەیە بەخشیووە. بەڵام ئەوەی زانایانی سەرسامکردوە هەبوونی ژەنگە لەسەر ڕووی مانگ، چونکە هەبوونی ئۆکسجین وادەکات ئەلیکترۆنەکان لەسەر ڕوی ئاسن نەمێنێن و ژەنگ دروستببێت، لەکاتێکدا هایدرۆجین هاوکێشەکە پێچەوانەدەکاتەوە، هەربۆیە زانایاندەڵێن، “کارێکی دەگمەنە لەسەر ڕوی مانگ ژەنگ دروستبێت چونکە دەوڵەمەندە بە هایدرۆجین.”
زانایان پێشبینیدەکەن، هۆکاری ئەم ژەنگگرتنە نزیک بوونەوەی مانگ بێت لە زەوی لە کاتی خولانەوەی لە خولگەکەیدا. زەوی دەورە دراوە بە بواری موگناتیسی، گەردەلولە خۆرییەکان دەنکۆڵەکانی سەر ڕوی مانگ لەگەڵ خۆیاندا دەهێنێنە ناو بوارە موگناتیسییەکەی زەوییەوە و ژەنگدەگرن، کاتێک مانگ لە زەوی نزیکدەبێتەوە پێش سێ رۆژ لە تەواوکردنی خولانەوەکەی و تێپەڕبوونی بە بواری موگناتیسی زەویدا بە شەش رۆژ، شەپۆلە موگناتیسیەکان بەر ڕووی مانگ دەکەون و لەگەڵ ئەلیکترۆنەکان کارلێکدەکەن.