دۆناڵد ترامپ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی بكات به‌وه‌ی سوكایه‌تیی به سه‌ربازانی ئه‌مریكا نه‌كردووه، ده‌ڵێت، گه‌وره‌به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌نها بۆ دڵخۆشكردنی به‌ڵێنده‌رانی شه‌ڕ ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ به‌رده‌وام بن.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه سوكایه‌تیی به سه‌ربازانی ئه‌مریكا و قوربانییانی جه‌نگ كردووه، به‌تایبه‌ت له ساڵی 2018 له فه‌ره‌نسا، له‌سه‌ر گۆڕستانێكی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، كه له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا كوژراون، قوربانییه‌كانی به دۆڕاو و شكستخواردوو وه‌سفكردووه، به‌ڵام ترامپ ره‌تیده‌كاته‌وه سوكایه‌تیی به سوپا و سه‌ربازانی ئه‌مریكا كردبێت، بۆ به‌رگری له خۆی، هێرش ده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن).
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌وره به‌رپرسانی پێنتاگۆنی به‌وه تۆمه‌تباركردووه، كه ئه‌ویان خۆشناوێت و ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ و جه‌نگه‌كان به‌رده‌وام بن، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی دڵی به‌ڵێنده‌رانی شه‌ڕ و كۆمپانیاكانی دروستكردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی دڵخۆشبكهن.
ترامپ ده‌شڵێت “سوپا منیان خۆشناوێت، به‌ڵام سه‌ربازه‌كان خۆشیان ده‌وێم”.