وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه “له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به راسپارده‌ی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر پڕۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه شه‌ش هه‌زار پارچه زه‌وی ده‌بن و ده‌كه‌وێته سنوری باغه‌مره شه‌هاب-ه‌وه”.
ژماره‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی پێشتر به‌شێوه‌ی كارت له سنوری شاره‌وانیی هه‌ولێر دابه‌شكراون، نزیكه‌ی 125 هه‌زاره و ئێستاش شاره‌وانیی هه‌ولێر ده‌یه‌وێت به قۆناغ ئه‌و زه‌ویانه تاپۆ بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان شاره‌وانیی هه‌ولێر و تاپۆی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵ پێكهێنراون، ئامانجیش له‌و پرۆسه‌یه تاپۆكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌ویه كارتانه‌یه بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن له رووی یاساییه‌وه سودمه‌ندبن لێی بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه “له‌و 125 هه‌زار پارچه زه‌ویه كارتانه، تا ئێستا نزیكه‌ی 65 هه‌زار پارچه‌یان تاپۆكراون، ئێستاش له رێگه‌ی تاپۆی دووی هه‌ولێر و شاره‌وانیی هه‌ولێر، شه‌ش هه‌زار پارچه زه‌ویی دیكه‌ی كارت له سنوری باغه‌مره شه‌هاب، كه ده‌كه‌وێته نزیكه‌ی شارۆچكه‌ی داره‌توو، تاپۆ ده‌كات”.
شاره‌وانی هه‌ولێر رونیشیكردوه‌ته‌وه، كار بۆ تاپۆكردنی سه‌رجه‌م زه‌وییه كارته‌كانی دیكه‌ی سنوری هه‌ولێر ده‌كات، وه‌ك پیرزین، كانی قڕژاڵه، باغه‌مره شه‌هاب، باغه‌مره مناره و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 80 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیش له هه‌ولێر هه‌ن، شاره‌وانیی هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنان سه‌رجه‌م ئه‌و یه‌كه نیشتهجێبوانهش له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان تاپۆ ده‌كات.