له پاش په‌شیمانبونه‌وه‌ی له به‌جێهێشتنی به‌رشه‌لۆنه، لیۆنێل میسی به‌هره‌مه‌ند مه‌شق و راهێنانه‌كانی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی ده‌ستپێكرده‌وه و به‌شداری له یه‌كه‌م یاریدا ده‌كات.
دوای ئه‌و مشتومڕانه‌ی میسی له رێی فاكسێكهوه نایه‌وه و نهشڕۆیشت، یه‌كه‌مین راهێنانی دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجام دا.
هه‌رچه‌نده ئه‌و یاریزانه به‌شداری راهێنانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی تایبه‌ت به خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی روبهڕوبونهكانی 2020-2021ی نه‌كردبو، به‌ڵام دوێنێ پێش هه‌موو یاریزانه‌كانی دیكه چوه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆناڵد كۆمان راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ستی به راهێنان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو میسی به‌شداری له یه‌كه‌م یاری به‌رشه‌لۆنه به سه‌ركردایه‌تی كۆمان ده‌كات، كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌یه به‌رانبه‌ر یانه‌ی خیمناستیكا و كاتژمێر 8ی شه‌و به‌كاتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
میسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ ماوه‌ی 16 ساڵه یاری بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات و له 25ی ئابدا ویستی یانه‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵام به‌هۆی مه‌رجی 700 ملیۆن یورۆكه، له بڕیاره‌كه‌ی پاشگهزبوهوه و له ریزه‌كانی یانه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و تا 30ی حوزه‌یرانی داهاتو درێژه به یاریكردن ده‌دات.