ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه‌كانی ئیندۆنیسیا چه‌ندین رێوشوێنى سه‌یریان بۆ سزادانى ئه‌و كه‌سانه گرتوه‌ته‌به‌ر، كه ده‌مامك ناپۆشن، كۆتا سزاش ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك ده‌مامك نهبهسێت ده‌خرێته تابوتى گواستنه‌وه‌ى مردوانه‌وه.
رۆژنامه‌ى “جاكارتا پۆست”ی ئیندۆنیسی بڵاویكردوه‌ته‌وه، یه‌كێك له سزاكانى نه‌پۆشینى ده‌مامك ئه‌وه‌یه ده‌بێت سه‌رپێچیكار بچێت له‌ناو تابوتى گواستنه‌وه‌ى مردواندا پاڵبكه‌وێت، ئه‌و سزایه‌ش به‌سه‌ر 5 فرۆشیارى بازاڕى “مارۆن ماركێت”دا سه‌پێنراوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و فرۆشیارانه به‌بێ به‌ستنى ده‌مامك كاریان كردوه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی ههرێمهكانیشهوه سزادراون.
رۆژنامه‌كه رونیشیكردوه‌ته‌وه، یه‌كێكى دیكه له رێگه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتداران وانه‌یه‌ك بۆ سه‌رپێچیكار سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ى په‌تاكه و پارێزراوى پێشكه‌شده‌كات، دواتر داواى لێده‌كه‌ن خۆى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره نایاساییهكهى بكات.
ئه‌و فرۆشیارانه‌ى سزاى پاڵكه‌وتن له‌ناو تابوتیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، بۆیان نییه تا هه‌فته‌یه‌ك دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ى سێ مانگ ناسنامه‌ى هاووڵاتیبونیان لێده‌سه‌نرێته‌وه و پێویسته كارى پاككردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كه و ئاوه‌ڕۆش بكه‌ن.