دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، كه له لایه‌ن دوو په‌رله‌مانتاری پارتی و یه‌كێتی له مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌و وتانه‌یان ره‌تكرده‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی راگه‌یاند.
له دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا كازم فاروق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، ” دو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی و پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی حزبه‌كانیان بۆ هێناوه و پێیان راگه‌یاندوه، كه پێیان ناخۆشه منداڵه‌كانی بێ‌ناز ببن.”
له‌و باره‌وه رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەوبارەیەوە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند”هەر ئەندامێكی پەرلەمان قسەیەكی لەو جۆرە بكات و بڵێ هەڕەشەم لێكراوە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پابەندە بەوەی بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ لیژنەیەك دروست بكات بۆ بەدواداچون.”
وتوشیەتی”ئێمە ئەمڕۆ لیژنەیەكمان دروست كردوە بۆ لێكۆڵینەوە، د.كازم-مان راسپارد هەر بەڵگەیەكی هەیە لەسەر ئەوەی كە هەڕەشەی لێكراوە بیخاتە بەر دەستی لیژنەكە، لەسەر بنەمای راپۆرتی لیژنەكە، سەرۆكایەتی و پەرلەمان بڕیاری خۆی لەوبارەیەوە دەدات. “
لای خۆیه‌وه ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تی كرده‌وه هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌یان قسه‌ی له‌و جۆره‌ی كردبێت و هه‌ڕه‌شه‌ی له په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كردبێت.
وتیشی “ئێمه به ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و داوای لیژنه‌ی ده‌رخستنی راستییه‌كان ده‌كه‌ین و با لیژنه‌كه‌ش هیچ ئه‌ندامێكی ئێمه‌ی تێدا نه‌بێت و با به‌دواداچوون بۆ راستی و ناڕاستی ئه‌و بابه‌ته بكات”.
هاوكات لوقمان وەردی بە ناوی فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی قسەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێوە وتی ئەوە تۆمەتە و ئەو قسانە رەت دەکەنەوە.
په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه له 7 په‌رله‌مانتار پێكهێناوه، كه هیچ كامیان پارتی و یه‌كێتی نین.