بڕیاره بۆیه‌كجار له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق مسته‌فا كازمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
به‌پێی زانیاریه‌كان وابڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به سه‌ردانێك بگاته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر له‌باره‌ی پرسه‌كانی نه‌وت، بودجه، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ده‌روازه سنوریه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌ردانه‌كه دوو رۆژ دوای سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ به‌غدا دێت.
كازمی له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی كردبوو له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.