• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, حوزه‌یران 22, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق: مسته‌فا كازمی و مه‌سرور بارزانی رێككه‌وتون

وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق: مسته‌فا كازمی و مه‌سرور بارزانی رێككه‌وتون

by زەردەشت حەمەد
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال له‌ پرێس كۆنفرانسی دوای كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ و ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، وتی “رێككه‌وتنی ئه‌م دواییانه‌ له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌”.
وتیشی “به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی كورد به‌رپرسیاره‌”.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال وتی “ئێوه‌ ده‌زانن هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌ناڵێنن به‌هۆی كه‌می نه‌ختینه‌وه‌، كه‌ به‌هۆی وه‌ستانی موچه‌وه‌ دروستبوه‌، كاتێك حكومه‌ت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت به‌هه‌ستكردن به‌ پێویستی هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌و پاره‌یه‌یه‌، به‌پێی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ردا پابه‌ندی ده‌ستور بێت له‌باره‌ی نه‌وت و ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردودا كراوه‌، بۆ ئه‌م قۆناغه‌یه‌ تا په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021، ئه‌وكات رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتو، له‌ رێگه‌ی به‌رده‌وامی گفتوگۆكان كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری رێككه‌وتون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و هه‌ردوولاش پابه‌ندده‌بن به‌ ئه‌ركه‌ ده‌ستورییه‌كانی سه‌ر شانیان و ده‌ستور ده‌بێته‌ بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كان.

ShareTweetShare
Previous Post

وته‌بێژی گۆڕان: به‌هۆی هێزی چه‌كداری حزبه‌وه‌ چاكسازی له‌ هه‌رێمدا ئه‌سته‌مه‌

Next Post

له‌مه‌ودوا هه‌ركه‌سێك ده‌مامك نه‌پۆشێت ده‌خرێته‌ تابوته‌وه‌

زەردەشت حەمەد

Next Post
له‌مه‌ودوا هه‌ركه‌سێك ده‌مامك نه‌پۆشێت ده‌خرێته‌ تابوته‌وه‌

له‌مه‌ودوا هه‌ركه‌سێك ده‌مامك نه‌پۆشێت ده‌خرێته‌ تابوته‌وه‌

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ