سكرتێری جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامدانی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان به ئه‌سته‌م ده‌زانێت، به‌هۆی بوونی هێزی چه‌كداری حزبه‌وه.
عه‌دنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی و وته‌بێژی گۆڕان له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی ” تا هێزی چه‌كداری حزبی بمێنێت، ئه‌سته‌مه بتوانرێت قسه له‌سه‌ر چاكسازی بكرێت، هێزی حزبی مه‌چه‌كی ئاسنینی حزبه بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه و به تایبه‌ت ئابورییه‌كه‌ی”.
ده‌شڵێت “وه‌همه بێ كۆتاییهێنان به‌و هه‌موو هێزه چه‌كداره حزبییه، قسه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌روه‌ریی یاسا و كاری دامه‌زراوه‌یی بكرێت”.
ئه‌و تویته‌ی عه‌دنان عوسمان و به‌ئه‌سته‌م زانینی چاكسازیكردن، له‌كاتێكدایه له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا داواكاریی كشانه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر بووه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه له به‌غدا، به‌ڵام هه‌ر خودی جڤاتی نیشتمانی دوپاتیكردووه‌ته‌وه، كه له كابینه‌كه‌ی حكومه‌ت ناكشێنه‌وه