سه‌گێك به‌ناوى “كوباتا” له جۆرجیا ناوبانگێكى زۆرى په‌یدا كردوه و پاڵێوراوێكى په‌رله‌مانیش داواده‌كات بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته بپاڵێورێت.
به‌پێى گرته ڤیدیۆییه‌كان، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌گه‌كه خۆشه‌ویستییه‌كى زۆرى بۆ خه‌ڵك هه‌یه و ده‌چێته لایان و له شه‌قامه‌كان هاوكارى منداڵان ده‌كات بۆ په‌ڕینه‌وه هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش له هێڵى په‌ڕینه‌وه نزیكببێته‌وه له‌كاتى په‌ڕینه‌وه‌ى منداڵاندا، پێیان ده‌وه‌ڕێت.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان لهوهكردوه، خه‌ڵك ماڵێكى تایبه‌تیان بۆ كوباتا دروستكردوه و له‌سه‌رى نوسیویانه “خۆشه‌ویستى گه‌ل”.
لاى خۆیه‌وه “ئانا دوڵدیدزى” پاڵێوراى هه‌ڵبژاردنى داهاتوى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى، پێشنیارى ئه‌وه ده‌كات كوباتا بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران بپاڵێورێت، بهبۆچونى ئه‌و سه‌گه‌كه له هه‌ر پاڵێوراوێكى تر ده‌رفه‌تى زیاتره بۆ بردنه‌وه، دڵسۆزه و راستگۆیه و نه‌رمونیانه و پڕه له خۆشه‌ویستى و خۆشحاڵه.