• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, ئازار 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بۆچی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان جیاوازه‌؟

بۆچی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان جیاوازه‌؟

by زەردەشت حەمەد
ئه‌یلول 10, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

له‌گه‌ڵ دیدار و كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر، بڕیاره‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش بكات و به‌ مه‌یدانی هه‌ندێك شوێن به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ هه‌ولێر، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیداریان ئه‌نجامدا و پاشانیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێكرد.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌شه‌وه‌، زانیاری ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ مسته‌فا كازمی سه‌ردانی دهۆك، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌كات و هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنوریی ئیبراهیم خه‌لیل له‌ زاخۆ و باشماخ له‌ پێنجوێن به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.
له‌وه‌ته‌ی مسته‌فا كازمی بۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌وه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانێتی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیده‌دات و جیاواز له‌ سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشو، هه‌ر دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی و حكومی ئه‌نجامنادات، به‌ڵكو به‌ مه‌یدانی هه‌ندێك شوێن به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌پێی به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌ی، كازمی سه‌ردانی كامپێكی كوردانی ئێزدی ده‌كات و دواتر ده‌چێته‌ یه‌كێك له‌و گوندانه‌ی له‌ سنوری ئامێدی، كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا بۆردومانی كردوه‌ و زیانێكی زۆری گیانی و مادی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری عیراق لەبارەی سەردانەكانی ئەمڕۆی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ ناوەندەكانی تاقیكردنەوە لە بەغدا و هاتنی بۆ هەرێمی كوردستان دەڵێت “كازمی لەم جوڵانەی دەیەوێت بڵێ، كە دەوڵەت و خەڵك لەپشتی لاپتۆپی كۆمپیوتەرەكەت بەڕێوەنابرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی “مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیارە هەریەك لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆكیش بەسەربكاتەوە و سەردانی خاڵە سنورییەكانی ئیبراهیم خەلیل و باشماخ بكات. وەك چۆن لەماوەی رابردو خاڵە سنورییەكانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری بەشێوەیەكی مەیدانی بەسەركردەوە و داهاتەكانیانی رێكخستەوە، بەوەش رۆژانە چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ داهاتی دەوڵەت گەڕاندەوە و لە چنگی میلیشیا گەندەڵەكانی دەرهێنا”.
هەروەها دەڵێت “ئەوەی جێگەی سەرنجە لەنێوان كاتژمێر 8 بۆ 9ی بەیانی، كازمی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خوێندكارانی لە خوێندنەگەی مەنسوڕ و ئامادەیی كچانی بەغدا بەسەركردوەتەوە و لە نزیكەوە لە رەوشی خۆپارێزی هۆڵەكان و تەندروستی خوێندكاران و چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیكردنەوەكانی كۆڵیوەتەوە”.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی عیراق، لە یەك رۆژدا، كازمی لە پەروەردە بوە و بۆ چارەسەری كێشەی سیاسی و دارایی و دەستوری-یش، لەنێوان بەغدا و هەولێر و سلێمانی و دهۆكدا دەبێت، هەربۆیە دەیەوێت پەیامێكی جیاواز بداتە ناوخۆی عیراق و جیهانی دەرەوە.
بەختیار شاوەیس دەشڵێت “بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ بەپاڵەوانكردنی هیچ كەسێك نیم، بەڵام ئەم هەنگاوانە جێگەی بەهەند وەرگرتنن و دەبێت پەلەنەكەین لەسەر كازمی بۆ بڕیاردانی كۆتایی، چونكە زۆرمان دی و ئەوە دەرنەچون..كازمی لەم جوڵانەی دەیەوێت بڵێ، كە دەوڵەت و خەڵك لە پشتی كۆمپیوتەرەكەت بەڕێوە نابرێ، دەبێت لەناخی خوارەوەی ئازارەكانی میللەتەكەت بژیت، جا ئەگەر ئەو ئازارە لەناو هۆڵێكی تاقیكردنەوەی خوێندكاران یان خاڵێكی گومركی بێت لەوپەڕی سنوری وڵات”.

ShareTweetShare
Previous Post

عێراق.. کەمپی سەردەشت دادەخات

Next Post

هەزاران خۆپیشاندەر داوادەكەن پەنابەرانی ناو یۆنان لە ئەڵمانیا نیشتەجێبكرێن

زەردەشت حەمەد

Next Post
هەزاران خۆپیشاندەر داوادەكەن پەنابەرانی ناو یۆنان لە ئەڵمانیا نیشتەجێبكرێن

هەزاران خۆپیشاندەر داوادەكەن پەنابەرانی ناو یۆنان لە ئەڵمانیا نیشتەجێبكرێن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ