مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌وه‌ته‌ی مسته‌فا كازمی بۆته سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌ردانێتی بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره له هه‌ولێر و سلێمانی له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم بكات.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ش، ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى “عیراقییه” بڵاویكردوه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه وه‌ك ته‌واوكارى كۆبونه‌وه‌كانى پێشوو ئه‌نجامده‌دات، هه‌روه‌ها سه‌ردانى كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان و ده‌روازه سنورییه‌كانیش له هه‌رێم ده‌كات.
هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمى كوردستان له كۆبونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى چه‌ندین دۆسیه‌ی دیكه‌ی هه‌ڵواسراو.